This allurement is not abandoned to replica rolex accomplish the SIHH event, but a curated on a adventure calm with the associates of replica rolex uk the aggregation aBlogtoWatch attending at the new watches, to accommodated the aloft affluence watch industry replica watches uk executives, as able-bodied as added appearance that will be accomplished in the swiss fake watches advancing weeks.

UNITED KURDISTAN… » کوردی

Archive

For the کوردی category

مالكی جیهاد دژی كورد ڕاده‌گه‌ینێت مالكی جیهاد دژی كورد ڕاده‌گه‌ینێت ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌ :

No Comments

پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی (هێزی سێیه‌م) نزیك له‌ مالكی، پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌ ته‌عریب كردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ راده‌گه‌نێت، كه‌ هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ به‌ ده‌ست كورده‌وه‌یه‌و پێی وایه‌، دوای رۆشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاتی جیهادی بچوك هاتووه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ئازادكردی عێراق له‌ده‌ستی كورده‌كان.

پێگه‌ی هێزی سێیه‌م، كه‌ به‌ پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ نزیكه‌ له‌ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق، پرۆژه‌یه‌كی بۆ ته‌عریب كردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمارو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كه‌ پشكی كوردن له‌ ده‌وڵه‌تی عیراقدا راگه‌یاندووه‌. پێگه‌كه‌ داواكاره‌ یه‌ك ملیون ئیمزا كۆ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای هاوكاری له‌ حزبه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و خێڵ و پیاوانی ئاینی ده‌كات.

ئه‌و پێگه‌یه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌ ده‌روچوونی هێزه‌كانی بیانی له‌ عیراق جیهادی گه‌وره‌ كۆتایی هاتوه‌و ئێستا كاتی جیهادی بچوكه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌ ئازادكردنی عێراق له‌ده‌ست كورده‌كان “زۆربه‌ی سیاسیه‌كانی عیراق دژی یه‌كتر په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر دوژمنانی عێراق، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌وان داماوانه‌ له‌ به‌رده‌م نوسینگه‌كانی لایه‌نه‌ شۆڤێنی قه‌ومییه‌كاندا(حزبه‌ كوردییه‌كان) چاوه‌ڕێی به‌شداری پێكردنیانن له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌تدا.

به‌ وته‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌، هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌مانی پیاوه‌تی و شه‌هامه‌ته‌ له‌ عیراقدا!

پەکەکە: لەتۆڵەی شەھیدانی شرناخ توانیمان شه‌ش سه‌ربازی توركیا بكوژین

No Comments

 

 

 

قوربانیانی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیا…فۆتۆ: فورات نیوز

دیاری محەمەد

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لەسلۆپی ھێرشکرایه‌سەر كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیا، هێزی پاراستنی گه‌ل كه‌ باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌یه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌و هێرشه‌دا شه‌ش سه‌ربازی توركیایان كوشتووه‌.

ھێزی پاراستنی گەل لەبەیاننامەیەکدا کەوێنەیەکی دەست سایتی ھاوڵاتی کەوتووە ڕایدەگەیەنێت لەچالاکیەکەی سلۆپی گەریلاکانی ئەوان ھیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە، بەڵام توانیویانە شەش سەربازی تورکیا بکوژن و کاروانە سەربازیەکەش پەک بخەن.

بەختیار دۆغان وتەبێژی ھێزی پاراستنی گەل بەسایتی ھاوڵاتی ڕاگەیاند کەئەوان لەتۆڵەی شەھیدانی شرناخ ئەو چالاکیەیان ئەنجامداوە.

لەلایەکی تریشەوە پەکەکە لەبەیاننامەیەکدا ھەڕەشەی توند لەتورکیا دەکات و داوا لەگەلی کورد و گەریلاکان دەکات لەھەرجێگە و شوێنێک دەستیان گەیشتە سوپای تورکیا گورزی توندیان لیبدە

كه‌ركوك: هێزه‌كانی پێشمه‌ركه‌ كه‌وتنه‌ ئاماده‌باشیه‌وه

96 Comments

واڵاپرێس
هه‌ر سێ لیوای 1 و2 و3 ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری كه‌ركوك كه‌وتونه‌ته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ و چه‌ندین ده‌بابه‌ وزریپۆش له‌ نزیكی شار به‌دیده‌كرێن. لیوا شێركۆ قاتیح شوانی فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وتی:
كێشه‌یه‌ك دروست بووه‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وسوپای عێراق به‌ تایبه‌ت فرقه‌ی 12 كه‌ به‌ نیازه‌ فه‌وجێك ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك بكات وله‌وێدا دایانمه‌زرێنێت.
وتیشی :كه‌ركوك ناوچه‌ی كێشه‌ له‌ سه‌ره‌ وجوڵاندنی هێزیش له‌و ناوچانه‌دا ده‌بێت به‌ هه‌مه‌هه‌نگی بێت،حوكومه‌تی فیدرالیش ئه‌م كاره‌ بێ هه‌مه‌هه‌نگی ده‌یكات وئێمه‌ش ناڕازین.
شوانی وتیشی: ئێمه‌ به‌ هیچ جۆرێك قبوڵی ئه‌وه‌ ناكه‌ین فه‌وجێكی فرقه‌ی 12 له‌و جێگایه‌دا بێت وهێزه‌كانمان هاتونه‌ته‌ سنوری شار به‌ فه‌رمانی وزاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وئێستاش له‌ ئاماده‌باشیداین وهه‌ر چیه‌كیش پێویست بێت له‌و پێناوه‌دا ده‌یكه‌ین.

به‌ره‌و دامه‌زراندنه‌وه‌ی كوردستانی قه‌فقازیا

No Comments

ره‌مه‌زان كه‌ریم

 

پێویسته‌ له‌سه‌رمان ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ دابمه‌زرێنینه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی لێیان داگیر كردووین، ئه‌وه‌ش به‌ ده‌ست دێنین، به‌ پشت به‌ستن به‌و گۆڕانكارییانه‌ی دوایی كه‌ به‌سه‌ر رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا هاتوون، شان به‌ شانی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆمان، له‌ كاتی ئێستادا ئه‌وه‌ به‌دی ده‌هێنن، پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ شاره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی وه‌ك ئه‌ڵێن چوار پارچه‌ی كوردستان، كه‌ له‌ راستیدا پێنج پارچه‌یه‌ و له‌ ناویشیاندا كوردستانی سوور. پێویسته‌ ده‌ست به‌كاربین له‌ پێناوی دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی كوردستانی سوور و ناوی لێبنێین (كوردستانی قه‌فقازیا)، من له‌م بواره‌دا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستانی سوور به‌ڕێز (وه‌كیل موسته‌فایف)، له‌و باوه‌ڕشدام ئه‌مجاره‌، كه‌ جاری سێیه‌م و كۆتاییه‌، كوردستان له‌ قه‌فقازیا دروست ده‌كه‌ین و هه‌موو پارچه‌كانی تریش یه‌ك ده‌خه‌ین و به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی كورد به‌ دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره‌ به‌دی دێنین، ئێمه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆكی كوردستانی قه‌فقازیا (وه‌كیل موسته‌فایف)مان گه‌یاندۆته‌ سه‌رۆكی روسیا (میدفیدف) و كۆپییه‌كی نامه‌كه‌مان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا ناردووه‌، له‌ نامه‌كه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا ئه‌وه‌ نووسراوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی (مینسك) چاره‌سه‌ری قه‌یرانی (كاراباخ) ناكات، به‌ڵكو دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ چوارچێوه‌ی سنووره‌ كۆنه‌كه‌ی خۆیدا چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ ده‌كات.

 كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی كوردستانی سوور و قه‌فقازیا

شه‌دادییه‌كان- ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ قه‌فقاز، له‌ قۆناغی رووخانی خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بیدا 951ز، پله‌ و پایه‌ی والی ویلایه‌تی ئه‌رمینیا به‌ پایته‌خته‌كه‌ی (دوین)ه‌وه‌، له‌ ده‌ستپێكی ساڵی 967ز ورده‌ ورده‌ به‌هێز بوو، هه‌روه‌ها شه‌دادییه‌كان فه‌رمان ره‌وایی ناوچه‌ی ئاران و (گه‌نجه‌)ی پایته‌ختیان كردووه‌، كه‌ پێشتر له‌ ژێر ئیداره‌ی والی عه‌ره‌بی ویلایه‌تی ئه‌رمینیادا بوو، كه‌ دوای داگیركاری سه‌لجوقییه‌كان بۆ قه‌فقاز بوون به‌ شوێن كه‌وتووانیان، له‌ ساڵی 1072ز بوون به‌ پاشكۆی پاشایه‌تی (به‌غراتیت) ئانیسییه‌كان، پێكه‌وه‌ ئیماره‌تی ئانیسییه‌یان له‌ ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا دروست كرد، له‌ ژێر فه‌رمان ره‌وایی سالارییه‌كان (گه‌نجه‌) بوو به‌ پایته‌ختی نه‌وه‌ی كوردی شه‌دادی، له‌ ماوه‌ی فه‌رمانداری (فچلون 1030-895)ز، (گه‌نجه‌) به‌هێزتر بوو، لێره‌دا شه‌دادییه‌كان قه‌لاَیان دروست كرد، له‌گه‌ڵ كۆشك و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی قافڵه‌كانی (خان) و ده‌ستیان كرد به‌ سه‌كی دراو و له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا قه‌لاَی نوێ و تۆكمه‌یان دامه‌زراند، له‌ ساڵی 1063ز دا ده‌روازه‌ رازاوه‌كانی (گه‌نجه‌) دروست كران، به‌ گۆڕانی (گه‌نجه‌) بۆ ناوه‌ندێكی به‌هێز و گه‌وره‌، رووبه‌ره‌كه‌یشی فراوان بوه‌وه‌ و گه‌ڕه‌كی بازرگانی و پیشه‌سازی نوێی تیا دروست كرا، ئاوریشم و پیشه‌سازی ئاوریشم سه‌رنجی نه‌ك ته‌نیا كڕیاری ناوخۆیی به‌ڵكو بیانیشی راده‌كێشا، وه‌كو ئاشكرایه‌ فه‌رمانداری كورد (سه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی)، كه‌ دژی سه‌لیبییه‌كان به‌رگری له‌ جیهانی ئیسلامی ده‌كرد، به‌ ره‌گه‌ز سه‌ر به‌ هۆزی (ره‌واد)ییه‌كان بوو.

(بهاءالدین بن شداد) سكرتێری تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی مه‌زن له‌ كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: (باوكی سه‌لاَحه‌دین له‌ دوین له‌ دایك بووه‌)، هه‌روه‌ها (ابن الاسیر) كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ هاوچه‌رخه‌كانی (سه‌لاَحه‌دینی ئه‌یوبی) له‌ باره‌ی پێگه‌ی جوگرافی (دوین)ه‌وه‌ ئه‌ڵێ: (باو و باپیرانی سه‌لاَحه‌دین له‌ دوینه‌وه‌، كه‌ كه‌وتۆته‌ ئازه‌ربیجانه‌وه‌، كۆچیان كردووه‌ بۆ عیراق بۆ لای (مجاهدی به‌هرۆزی)، كه‌ دواتر باوكی (سه‌لاَحه‌دین)یان وه‌كو به‌رپرسی قه‌لاَی تكریت ده‌ست نیشان كردووه‌.

له‌ راستیدا باوكی (سه‌لاَحه‌دین) له‌ (دوین) له‌ دایك بووه‌ و ئه‌یوبییه‌كان و شه‌دادییه‌كانیش له‌ نه‌وه‌ی روادییه‌كان بوون، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات باوه‌ڕ به‌ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكایه‌تی له‌ نێوانیاندا بكه‌ین. وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد، كه‌ شه‌دادییه‌كان له‌ ره‌چه‌ڵه‌كدا سه‌ر به‌ (دوین) بوون، وه‌كو زانراویشه‌ دایكی شاعیری گه‌وره‌ی رۆژهه‌لاَت (نیزامی گه‌نجه‌وی)، كه‌ هه‌موو ژیانی له‌ (گه‌نجه‌) به‌سه‌ر بردووه‌، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك سه‌ر به‌ نه‌وه‌ی ره‌وادی بووه‌، (نیزامی گه‌نجه‌وی)یش له‌ پێشه‌كی داستانی (له‌یل و مه‌جنون)ه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ دایكی كچی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بووه‌.

فه‌رمان ره‌وایی شه‌دادییه‌كان كه‌ نزیكه‌ی هه‌موو قه‌فقازیای گرتبۆوه‌ بۆ ماوه‌ی 113 ساڵ به‌رده‌وام بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا شه‌دادییه‌كان فه‌رمانڕه‌وای (ئاران، نه‌خیتشڤان، گه‌نجه‌، بارد، دوبه‌یل و به‌یلكان) بوون.

ناوچه‌ی یان هه‌رێمی كوردستانی ناسراو به‌ (كوردستانی سوور)، به‌ زمانی ئازه‌ریش (قزل كوردستان) بریتییه‌ له‌ یه‌كه‌یه‌كی ئیداری له‌ چوارچێوه‌ی ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تیدا، له‌ ساڵی 1923ز دامه‌زراوه‌ تا ساڵی 1929ز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كانی كورد بوون، به‌لاَم هه‌رێمی كوردستانی نه‌یتوانی حوكمی زاتی بۆ خۆی دابڕێژی.

 

دابه‌شبوونی ئیداری:

ناوه‌ندی یه‌كه‌ی ئیداری- شاری لاچین بوو (تا ساڵی 1923ز له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌- گوند بوو- له‌ ساڵی 1926ز ناوی لێنرا (ئاباده‌لیار)، دابه‌شی سه‌ر شه‌ش به‌رێوبه‌رایه‌تی كرابوو: قه‌ره‌قشلاق، كالباجار، قوباتلنی، قوتورلی، كورد-گه‌نجی، و مراد هانلی. سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی كوردستانی سوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی نه‌ده‌وترا هه‌رێم، له‌ شوشه‌ بوو.

 

دانیشتوان:

له‌ ساڵی 1926زدا، 51,2 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا ژیاون، كه‌ 73% كورد بوون و 26% ئازه‌ری بوون، ژماره‌ی كورده‌كانی ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ت 41,2 هه‌زار كه‌س بوون و رێژه‌ی 1,8% ی دانیشتوانی كۆماره‌كه‌یان پێك ده‌هێنا، كه‌ زۆربه‌یان له‌ نێو ئاپۆرای رۆشنبیری ئازه‌ربایجانیدا توانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش روون نییه‌ كه‌ ئاخۆ ئه‌مه‌ له‌ ئه‌نجامی لێكچوونی رۆشنبیری و شێوازی ژیانیانه‌وه‌ بووه‌، یاخود ناچار كراون. وه‌ك ئه‌زانین كه‌ ته‌نیا 17% واته‌؛ 14,2 هه‌زار كه‌س له‌و كوردانه‌ی له‌ ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تدا ژیاون زمانی كوردییان به‌ زمانی دایكی خۆیان داناوه‌.

هه‌ندێك له‌ لێكۆڵه‌ران پێیان وایه‌ هۆی نه‌زانینی كورد بۆ خودی زمانه‌كه‌یان، بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ یاسا و بڕیاره‌كانی ده‌سه‌لاَتی فه‌رمان ره‌وای ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌تی به‌سه‌ر كورده‌كانیدا سه‌پاندبوو، به‌ رێگه‌خۆشكردن و ناله‌باركردنی بارودۆخه‌كه‌ بۆ فێربوونی زمانی كوردی.

پیته‌ كوردییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1924ز، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كۆماری ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تییه‌وه‌ دانران، به‌لاَم هه‌ر له‌ شوێنی خۆیاندا مانه‌وه‌، (جۆزیه‌) پرۆفیسۆری پێشوو له‌ زانكۆی ئازه‌ربیجان له‌ هه‌ڵوێستێكیدا دژی شۆڕشی ساڵی 1930دا، له‌ په‌یمانگای ئازه‌ربیجانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌ گفتوگۆیه‌كیدا له‌ باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌: ئینگلیزه‌كان زۆر خزمه‌تی كوردی عیراقیان كردووه‌ (ئه‌مه‌ش كوردانی توركیا به‌لای خۆیدا راده‌كێشی) له‌ پاڵ ئه‌م درۆ و ده‌له‌سانه‌دا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت شێوێنرا و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ خوێندنگه‌یه‌ك به‌ زمانی كوردی له‌ ئازه‌ربیجاندا بوونی نه‌بوو.

 

مێژوو:

هه‌رێمی كوردستانی له‌ ساڵی 1930ز

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نداربێ به‌م ناوچه‌یه‌وه‌، ناوی كوردستان له‌ ساڵی 1921ز دا به‌كارهاتووه‌، (ساڵێك پێش دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان) له‌ 16ی ته‌موزی 1923ز هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیاری لیژنه‌ی ناوه‌ندی ته‌نفیزی/ ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی (كیرۆف) دامه‌زرێنرا. خوێندنگه‌ و شانۆی كوردی سه‌ریان هه‌ڵدا، هه‌رێمی كوردستان له‌ 25ی ئایاری 1923 بۆ 8ی ئابی 1930 به‌رده‌وام بوو، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی شاری (لاچین) بوو، به‌لاَم به‌هۆی فشاره‌كانی (موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك)ی سه‌رۆكی توركیا و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نهێنییه‌ی له‌گه‌ڵ ستالین و باگیرۆفدا هه‌یبوو، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر كوردستانی سووردا بگیرێت.

له‌ ئه‌رشیفی توركیدا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌رچاو ده‌كه‌ون، تیایاندا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ دامه‌زارندنی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن كورده‌كانی سۆڤیه‌ته‌وه‌ كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندنی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاراراتی ساڵی 1930ز. كۆماری ئارارات له‌ باكووری رۆژهه‌لاَتی توركیاوه‌ بۆ ناوچه‌ی ئاگری ئێستا بلاَوببۆوه‌ (ئاگری ناوی توركی ئاراراته‌، كه‌ توركه‌كان ئه‌م ناوه‌یان لێناوه‌). (ئیحسان نووری) سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاراراتی ده‌كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سكه‌ری بوو، هه‌روه‌ها توانیان هێزی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جه‌لالییه‌كان (ئیبراهیم حسكی) له‌ تیلۆ بۆ خۆیان رابكێشن و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كیش دیارییان كرد، به‌م جۆره‌ش بناغه‌یه‌كیان داڕشت بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌ داهاتوودا، له‌و ناوچه‌یه‌شدا كه‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی تیا به‌رپابوو، یاسای توند و تۆكمه‌ دژی دزی و تالاَنی ده‌ركران، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان (سمكۆ شكاك) له‌ ئێران رێكخست، پاشان كۆماری سه‌ربه‌خۆی ئارارات له‌ ساڵی 1927زدا راگه‌یه‌نرا، له‌ كاتی راپه‌ڕینه‌كانی كورد له‌ باشووری رۆژهه‌لاَتی توركیادا، له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1927ز، گوندێكی نزیكی ئارارات وه‌كو پایته‌ختی كاتی كوردستان ده‌ست نیشان كرا.

كۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون بانگه‌وازێكیان ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هاوكاری و یارمه‌تی، نامه‌یان بۆ كوردانی ئێران و سووریا ده‌نارد، به‌ڵام پێش گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان، له‌ ساڵی 1930ز دا كۆماری ئارارات ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا واته‌؛ رووداوه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان یه‌ك به‌وی تره‌وه‌ كاریگه‌ره‌.

له‌ ساڵی 1937ز دا ده‌ستكرا به‌ راگواستنی كوردانی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا بۆ كۆماره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و كازاخستان، له‌ ساڵی 1944ز یشدا كورده‌كانی جۆرجیا له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان و میسه‌خه‌تییه‌كان بۆ هه‌مان شوێن راگوێزران.

له‌ 27ی ئازاری ساڵی 1991زدا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتی كورد (یه‌كبوون) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی سۆڤیه‌تییه‌وه‌ مۆڵه‌تی پێدرا و تۆماركرا و به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كه‌: كێشه‌ی كوردستانی قه‌فقازیا به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی چاره‌سه‌ر كراوه‌ و پێویسته‌ دووباره‌ به‌ رێگای ده‌ستووری دابمه‌زرێنرێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ (وه‌كیل موسته‌فایف) سه‌ردانی (لاچین)ی پایته‌ختی كرد، له‌ 9ی حوزه‌یرانی ساڵی 1992ز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان رێكخرا له‌لایه‌ن ئه‌و كوردانه‌ی به‌ چه‌ندین پاس له‌ یه‌ریڤانه‌وه‌ هاتبوون، له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌رفراوانه‌دا و به‌ ئاماده‌بوونی (وه‌كیل موسته‌فایف) نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد، بڕیاردرا به‌ (دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی).

بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان 41/91 له‌ رێككه‌وتی 4ی كانوونی یه‌كه‌می 1986ز.

بڕیاری 42/93 له‌ رێككه‌وتی 7ی كانوونی یه‌كه‌می 1987ز.

ماده‌ی 73-76 له‌ یاسای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

مێژووی رابردووی گه‌لی كورد و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له‌ چاره‌نووسی داهاتوویدا.

پێداگیری له‌سه‌ر به‌رپابوونی یه‌كسانی مێژوویی.

كۆبوونه‌وه‌كانی دامه‌زراندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌- سیاسییه‌كانی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، رایده‌گه‌ێنێ:

دووباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و ناوه‌نده‌كه‌یشی شاری لاچینی پایته‌ختی كۆنی كوردستان ده‌بێت.

تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ دیاركردنی نوێنه‌ری گه‌لی كوردستان له‌ 19ی ته‌مووزی 1992ز.

سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان/ وه‌كیل موسته‌فایف

9ی حوزه‌یرانی 1992 شاری لاچین

به‌ كۆی ده‌نگ به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی، ده‌نگی له‌سه‌ردرا و به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و روسی چاپ كرا.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت كرابوون، هه‌واڵه‌كه‌یان له‌ سه‌رتاپای جیهاندا بلاَو كرده‌وه‌، به‌لاَم نه‌توانرا پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ بكری له‌به‌ر چه‌ندین هۆی جیاواز، یه‌كه‌م: ناته‌بایی و نایه‌كگرتوویی نێوان كورده‌كان. دووه‌م: هه‌ر یه‌ك له‌ ئێران و توركیا رۆڵێكی نه‌رێنی گه‌وره‌یان گێڕا، به‌ تایبه‌ت توركیا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای چه‌ند هۆكارێكی تر.

دواتر (موسته‌فایف) بوو به‌ په‌نابه‌رێكی سیاسی له‌ ئیتاڵیا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ دوور و درێژی كتێبێكی نووسیووه‌ به‌ ناونیشانی (مێژووی كوردستانی قه‌فقازیا)، كه‌ له‌م لینكه‌دا http://pukmedia.com/russi/images/stories/pdf/bookku.pdf به‌ زمانی رووسی هه‌یه‌.

جێی به‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1988ز تا ساڵی 1995ز و ساڵه‌كانی دواتریش، به‌ هه‌زاران كورد ناچار كران كۆماره‌كانی قه‌فقازیا (جۆرجیا، ئه‌رمینیا، ئازه‌ربیجان) به‌جێ بهێڵن و بۆ  روسیا و كازاخستان و ئه‌وروپا و ولاَتانی تر بگوێزنه‌وه‌.

له‌ 1991-1992 و تا ئه‌مڕۆش، پارتی كرێكارانی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران دروست كردووه‌ و دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها دروستبوونی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌ تایبه‌ت دوای ساڵی 2003ز.

به‌ درێژایی سه‌دان ساڵ له‌ هه‌موو كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، كۆمه‌ڵگای كوردی توانیویه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری له‌ بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، جگه‌ له‌ كورده‌كانی توركمانستان و ئازه‌ربیجان، چونكه‌ به‌شێكی زۆر له‌و كوردانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراو، له‌ رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ئه‌سڕانه‌وه‌ و ئه‌توێنرانه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ده‌بینین كورده‌كانی ئه‌رمینیا و كازاخستان له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ پێشكه‌وتووترن.

* چاودێری سیاسی (كوردی سۆڤێتی پێشوو)

 

Serokê Platforma damezrandina Kurdistana Mezin

Remezan Kerim

فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى دژه‌جینۆساید: تورکیا بۆ جارى (46)ه‌مین چه‌کى کیمیایى دژى پارتی کرێکارانی کوردستان به‌کار دێنێ

576 Comments

چه‌ترپرێس

فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى دژه‌جینۆساید له‌ کوردستان که‌ له‌ (18) رێکخراو پێکهاتووه‌ و له‌م دواییانه‌ دامه‌زراندى خۆى راگه‌یاند باس له‌ مێژوى چه‌که‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان به‌رامبه‌ر گه‌لى کورد ده‌کات و ده‌ڵێت تورکیا بۆ (46)ه‌مین جاره‌ چه‌کى کیمیایى به‌رامبه‌ر گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌کار دێنێت و رایده‌گه‌یێنێ ناپاڵم و چه‌کى کیمیایى تاوانى جه‌نگن و نابێت تاوانباران له‌ سزا ده‌رباز بن.

ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یاننامه‌که‌یه‌:

به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى و ناپاڵم  له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌کانى (PKK)  تاوانى جه‌نگه‌

هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (HPG) به‌ لێدوانێک رایگه‌یاند یه‌کینه‌یه‌کى (35) که‌سى شه‌رڤانیان  له‌ نێوان رۆژانى (22 تا 24)ى ئۆکتۆبه‌رى ئه‌مساڵ  له‌ هه‌رێمى “گوێزه‌ڕه‌ش” و گوندى “پیرێ” رووبه‌ڕووى هێرشى بۆمبى ناپاڵم و چه‌کى کیمیاوى سوپاى  تورکیا بوونه‌ته‌وه‌.

بۆمبى ناپاڵم له‌ یاساکانى به‌ کارهێنانى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له‌ شه‌ڕدا، به‌ هۆى بوونى ماده‌ى نه‌وت تیایدا که‌ ده‌بێته‌ هۆى مردن به‌ سوتاندن و هاوکات به‌ هۆى شوێنه‌وارى ترسناکى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ وه‌ک: گوله‌ى ته‌قێنه‌ر و لوغمى مرۆڤى پۆلێن ده‌کرێت که‌ ئه‌وانه‌ش به‌ پێى په‌یمانامه‌ى جنێف قه‌ده‌غه‌کراون.

له‌ پاش داهێنانى  بۆمبى ناپاڵم و گه‌یشتنى به‌ وڵاتانى تورکیا، عێراق و ئێران، له‌ لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه‌ له‌ ‌دژى گه‌لى کورد به‌کار هاتوون. ده‌وڵه‌تى عێراق هه‌ر له‌ ‌سه‌رده‌مى شۆرشى ئه‌یلووله‌وه‌ هه‌تا نه‌وه‌ده‌کان نه‌ک ته‌نیا له‌ ‌دژى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان، به‌ڵکوو له‌ ‌دژى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى کوردستانیش له‌ ‌‌بۆمبى ناپاڵم که‌ڵکى وه‌رگرتووه‌, نمونه‌ش بۆمبابارانکردنى زانکۆى قه‌ڵادزه‌ و شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌یان شوێنى سڤیل نشینى دیکه‌ بوو له‌ ساڵى 1974 -1975 له‌ باشوورى کوردستان.

ئه‌مه‌ جارى یه‌که‌م نییه‌ که‌ ده‌وڵه‌تى تورکیا به‌ چه‌کى کیمیایى و بۆمبى ناپاڵم هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر شه‌ڕڤانانى پارتى کرێکاران،  تورکیا له‌ ساڵى (1994)ه‌وه‌ تاکو ئێستا به‌ پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌ لایه‌نى به‌رامبه‌ره‌وه‌ خراونه‌ته‌ روو  (46) جار چه‌کى کیمیایى له‌ به‌رامبه‌ر هَێزه‌کانى چه‌کدارى پارتى کرێکارانى کوردستان  به‌ کار هێناوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ (437) که‌س گیانى خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.

تورکیا له‌ به‌روارى (14-1-1993)ه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ په‌یماننامه‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى چه‌کى کیمیاوى ناسراو به‌ (OPCW) و له‌ به‌روارى 12/ى ئایارى (1997)ه‌وه‌ چه‌که‌ کیمیاوییه‌کانى خۆى له‌ ناو بردووه‌و  له‌ به‌روارى  (11-6-1997)ه‌وه‌ کارى به‌ په‌یمانامه‌که‌ کردووه‌ هه‌نووکه‌ به‌ڕێز  (Ahmet Üzümcü)  به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى  رێکخراوه‌که‌یه‌ که‌ خه‌ڵکى تورکیایه‌.

هه‌روه‌ها  به‌ پێى دوا هه‌موار کردنى ئه‌رکانه‌کانى تاوان بێت به‌ پێى په‌یمانامه‌ى رۆما که‌ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌،  که‌ له‌ به‌روارى (6-12-2010) هه‌موار کراوه‌، به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى له‌ ململانێى چه‌کدارى ناوخۆیى  تاوانى جه‌نگه‌.

هاوکات تورکیا به‌ پێى په‌یماننامه‌ى “ژنێف” مامه‌ڵه‌ى مرۆڤ دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ قوربانیانى ململانێ چه‌کدارییه‌کانى نه‌کردووه‌ و ده‌یان جار دیله‌کانى جه‌نگى بێ دادگاییکردن له‌ به‌ره‌کانى جه‌نگ کوشتووه‌ و سه‌ریانى بڕیووه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ى نامرۆڤه‌یانى داوه‌.

ئێمه‌ وێڕاى به‌ توندى ئیدانه‌ى پێشێلکاریه‌کانى تورکیا ده‌که‌ین و  لێره‌وه‌ داوا له‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و رێکخراوه‌کانى تایبه‌ت به‌ مافى مرۆڤ و رێکخراوه‌کانى تایبه‌تمه‌ند  به‌ چه‌کى کیماوى و  ….هتد ده‌که‌ین، لیژنه‌یه‌ک بۆ گه‌ڕان به‌ دواى راستییه‌کان له‌ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى ره‌وانه‌ى شوێنى روداوه‌کان بکه‌ن و چاودێرى وردى پێشێلکردنى یاساکانى جه‌نگ  بکه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن تاوانباران له‌ سزا ده‌ربازبن.

فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى دژه‌ جینۆساید له‌ کوردستان
کوردستان- هه‌ولێر
1-11-2011

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا له‌ 13 قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری‌ قه‌ندیل و وه‌رتێ‌ و ده‌ڤه‌ری‌ زاب-یان داوه‌

389 Comments

خه‌ندان – ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ و به‌خستیی هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌ڤه‌ری وه‌رتێ و سه‌نگه‌سه‌ر و زاپ و چیای مه‌تین بۆردومان ده‌كه‌ن، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش كاره‌با به‌ته‌واویی بڕاوه‌، هاوكات تائێستا هیچ زیانێكی‌ گیانی نه‌بووه‌. هاوكات كه‌مێك پێش ئێستا به‌پێی‌ دوایین زانیاری‌ سایتی‌ خه‌ندان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا له‌ 13 قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری‌ قه‌ندیل و وه‌رتێ‌ و ده‌ڤه‌ری‌ زاب-یان داوه‌. له‌و بۆردوومانه‌ی‌ ئه‌مشه‌ودا، بازگه‌ی‌ كۆزینا و سه‌نته‌ری لاوانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان كراونه‌ته‌ ئامانج. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش 5 فڕۆكه‌ن و تائێستا به‌ئاسمانی‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌، تائێستاش 4 جار به‌خه‌ستیی بۆردوومانیان كردووه‌. به‌وته‌ی‌ په‌یامنێرمان، گوندی‌ كۆزینا یه‌ك ماڵی تێدا نیشته‌جێ بووه‌، ئه‌ویش ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ گونده‌كه‌ی‌ جێهێشتووه‌. تۆڕی په‌یامنێرانی‌ خه‌ندان پێیان راگه‌یاندین، كه‌ ئێستا و بۆ ماوه‌ی 25 خو‌له‌كی‌ ته‌واو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ناوچه‌كانی‌ سنووری ئامێدی و وه‌رتێ و سه‌نگه‌سه‌ریان به‌خه‌ستیی بۆردوومان كردووه‌. له‌ده‌ڤه‌ری وه‌رتێ، ئه‌و فڕۆكانه‌ بازگه‌ی‌ گوندی‌ كوزینا-یان بۆردوومان كردووه‌ و له‌پردی حافزه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ گوندی بۆكلیسكان، كاره‌بای ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واو بڕاوه‌. په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، تائێستا ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی‌ قه‌ندیل و گوندی كوزینادا ده‌سووڕێنه‌وه‌. له‌ده‌ڤه‌ری ئامێدی-ش ناوچه‌ی‌ زاپ و چیای مه‌تین بۆردومان كراون، بۆردومانه‌كه‌ش بۆماوه‌ی‌ نیو سه‌عات به‌رده‌وام بووه‌ و تائێستاش به‌رده‌وامیی هه‌یه‌. بۆردوومانه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانی‌ (گه‌لی به‌دران و سه‌روچاوه‌ی بۆكلیسكان و ئێنگزه‌ و لێوژه‌ و چیای بێرمكه‌)ی كردۆته‌ ئامانج. هه‌روه‌ك له‌ گه‌لی به‌دران، بۆردوومانه‌كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاگرێكی‌ گه‌وره‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ و كوێستانه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سووتاندووه‌.

 په‌یامنێرانی‌ خه‌ندان: ر.گ ئامێدی – ئه‌مین ئه‌حمه‌د – راماڵ قه‌سرێیی‌

سەرۆكی شارەوانی دهۆك 2000 مەتر زەوی بە ناوی باخچە وەرگرتووەو لەسەر خۆی تاپۆ كردووە

198 Comments
سەرۆكی شارەوانی دهۆك 2000 مەتر زەوی بە ناوی باخچە وەرگرتووەو لەسەر خۆی تاپۆ كردووە
11/07/2011 07:48:00 رووداو
گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image قادر قەچاخ، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان:

 

رووداو -دهۆك
قادر قەچاخ، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆكی شارەوانی دهۆك بەوە تۆمەتبار دەكات كە 2000 مەتر زەوی بە ناوی دروستكردنی باخچە وەرگرتووە، بەڵام لەسەر خۆی تاپۆ كردووەو بینای لەسەر دروستكردووە، سەرۆكی شارەوانی دهۆكیش ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە.
قەچاخ، كە بەرپرسی پەیمانگەی پێگەیاندنی كادیران و مەكتەبی دیراساتی پارتییە، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) رەتیدەكاتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان جیاوازی لە نێوان دهۆك و هەولێرو سلێمانی كردبێ گوتی “زۆر شت بۆ دهۆك و دەوروبەری كراوە.
پێشتر چەند هاووڵاتییەكی دهۆك و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگەی دهۆك و پارێزگاری دهۆك بە (رووداو) یان گوتبوو كە لە دوای 2003 وە حكومەتی هەرێمی كوردستان پارێزگای دهۆكی پشتگوێخستووە.
بەڵام قادر قەچاخ بە توندی بەرپەرچی ئەوانە دەداتەوەو دەڵێت “ئەوانەی دەڵێن گریانمان بۆ دهۆك دێ، دەیانەوێ دهۆك لە كوردستان جیا بكەنەوە، ئەو قسانە دەكەن تاوەكو خەڵك دەنگیان پێبدات”، هەروەها گوتی “تا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك هیچی بەرامبەر بەرپرسانی دهۆك نەكردووە، ئەوەتا سەرۆكی شارەوانی دهۆك 2000 مەتر زەوی بەناوی باخچە وەرگرتووەو باڵەخانەیەكی گەورەی لەسەر دروستكردووە، با ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەمە گریانی بێت”.
له‌ ژماره‌ 170ى رۆژنامه‌ى رووداو چاپى كوردستان لاپه‌ڕه‌ 4 راپۆرتێك بخوێنه‌وه‌.

ئه‌مرۆ باشوری سودان بوو به‌ ده‌وڵه‌ت

389 Comments

شەممە, 09 تەمموز 2011 09:29

110708204846_sout_sudan_304x171_getty

له‌ یه‌كه‌م ساته‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 9 ی ته‌مموز باشوری سودان بوو به‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاهه‌نگ له‌ جوبا ی پایته‌خت ده‌ستیپێكرد.

حكومه‌تی باكوری سودان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دوێنێ‌ دانینا به‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی باشوری سودان و به‌ پێی راپرسییه‌ك كه‌ له‌ 9 ی كانونی دووه‌می 2011 له‌ باشوری سودان ئه‌نجام درا، دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه‌ داوای جیابونه‌وه‌یان كرد له‌ باكوری سودان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرت و ده‌نگیدا له‌سه‌ر دروست كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌.
بریاریشه‌ له‌ ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی تازه‌ترین ده‌وڵه‌تی جیهان له‌ باشوری سودان 30 سه‌ركرده‌ی ئه‌فریقی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی وڵاتانی جیهان به‌شداری بكه‌ن.

Agadari/خۆپیشاندانی خه‌ڵكی سلێمانی دژی كه‌می كاره‌با و گه‌نده‌ڵی له‌ پرۆژه‌كان

413 Comments

خۆپیشاندانی خه‌ڵكی سلێمانی دژی كه‌می كاره‌با و گه‌نده‌ڵی له‌ پرۆژه‌كان

سڵاو : به‌شداری كردنتان له‌ خۆپیشاندانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌ركێكی نیشتیمانی و چاه‌ترسانێكه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كوردی. . تكایه‌ به‌شداربن ئێمه‌ هیچمان له‌ تونس و میسر كه‌متر نیه

چه‌كێ‌ نه‌ شه‌رعی ل بازاڕێ‌ دهۆكێ‌ هاته‌ گرتن

No Comments

 

 

  : شێرزاد نوری
ئاساییشا دهۆكێ‌ د هه‌وه‌كا خوه‌ دا دوهی چه‌ندین پارچه‌یێن چه‌كی گرتن، كو ب مه‌ره‌ما فرۆشتنا وی چه‌ند كه‌سان ئینابوو ناڤا بازاڕێ‌ دهۆكێ‌.
ژێده‌ره‌كی هایدار ژ ئاسایشا دهۆكێ‌ ب وار راگه‌هاند: ئه‌ڤ چه‌كه‌ د چه‌ند دوكانه‌كان ڤه‌ هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن كو ژ 50 ده‌مانجێن جودا و 15 كلاشینكۆفان و تڤاڤه‌ك زۆر ژ گولله‌یێن جودا پێكدهات، ته‌كه‌زژیكر كو خودانێن چه‌كی نه‌ هاتینه‌ گرتن.
لپه‌ی زانیاریێن ئاساییشێ‌ ڤه‌كۆلین دڤێ‌ مژارێدا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌و كه‌سێن چه‌ك ئینایه‌ دناڤا بازاڕیدا تنێ‌ ب مه‌ره‌ما فرۆشتنێ‌ ئینابوو.

نامه‌کا ڤه‌کری بو گه‌نده‌لا – دزیکه‌رێن کوردستانێ

3 Comments

نامه‌کا ڤه‌کری بو  گه‌نده‌لا – دزیکه‌رێن کوردستانێ

دژوار دهوکی

دێ هێم و چم،

ل به‌ر سینگێ..

ته‌رابورم

ل ته‌ ناکه‌م

هه‌ر ئێک سلاڤ

لته‌ د خورم بێژمه‌ ته‌

ل ته‌ ب په‌قن هه‌ردو چاڤ

ئاگر ب سینگێ ته‌ بکه‌ڤیت

ل ته‌ بسوژن

جه‌رگ و هناڤ

ب که‌ڤن هه‌ردو ده‌ستێن ته‌

وه‌ریس و داڤ

ته‌ گرێده‌ن

ل به‌ر دژواره‌ حه‌تاڤ

دانن به‌ر ته‌ گیایێ خاڤ

ئێدی ژ ته‌ نه‌هێن چ

دزی و بزاڤ

دا بزڤری…. وه‌لات پارێز!

ئه‌گه‌ر بدروستی ته‌ هه‌بن دای و باڤ

-


ل جیهانێ دکه‌ن هه‌وار

دبێژن کوردستان بویه‌

جهێ دزا

نه‌ بو هه‌یه‌

یاسا نه‌ پولیس نه‌ سزا

بخو فروت

کوردستان ڤان..

رومه‌ت سزا

-


ژبێ یاسا،

ره‌ڤ که‌ته‌ گه‌نجو جحێلا

کچ و کورێن

ڤان شه‌هیدا

ره‌ڤین وه‌لات  بو وان هێلا

ڤان گه‌نده‌لا

ب ده‌فته‌را

پارا بخو

د مه‌زیخن

ل ڤه‌خارناو ڤان ئوتێلا

ب بلوکا

پارا دده‌ن

بمونیکاو ترومنێلا

بو نه‌هێلن

ب تراشن

ل وان دزا،  دفن وئه‌زمان و سمبێلا.

Please participate in this demonstration and ask politicians to revise the Demonstration Low in Kurdistan Region.

No Comments

Demonstration in Hewler,

Please show your support to your friends in organizing this demonstration to revise the Demonstration Low in Kurdistan region.

Blue Taste Theme created by Jabox
Content Protected Using Blog Protector Plugin By: Make Money.