هۆلیود چیرۆکی قەناسێکی یەپەگە ، دەکاتە فیلمێکی سینەمایی..

نیازی بریم
کتێبی(لونگ شات) گرتەی درێژ ، کە سەربردە وچیرۆکی یەکێ لە قەناسە قارەمانەکانی کۆبانێیە..ئازاد جودی کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە و بە رەچەڵەک کوردە و تەمەنی ٣٥ ساڵ دەبێت لەیەکی لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنی سوێد لە ستوکهۆڵم کاری دەکرد کاتێ شەری ناوخۆی سوریا دەستیپێکرد. خۆبەخشانە بووە شەرڤان ، شەرڤانی یەپەگە ، من خۆم لە نزیکەوە دەیناسم ، دەزانم چتۆ قارەمانێک وقوربانیدەرێکە ، ئەم چیرۆکەی کە لەم کتێبەدایە چیرۆکی تیکشکاندنی داعشە ..
کتێبەکە چاپ دەبێت و لە ١٢ ی شوبات ئیمساڵ دەکەوێتە بازاڕ ، بەزمانی ئینگلیزی دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە بیکڕن ، جا چ بە کتێبی کاغەز(هارد کۆپی) یا بە ئەلیکترۆنی..
ئەم چیرۆکە هۆلیود بەدوایەوەیەتی بیکاتە فیلمێک کە دڵنیام لە فیلیمە هەرە باشەکانی شەڕ دژی تیرۆر دەبێت.
جێگای باسە,ئەنم کتێبە بە زمانەکانی ،هۆلەندی، ئەڵمانی، ژاپۆنی ، فەرەنسی و ئیتالی بلاودەبێتەوە، هەوڵێک هەیە بە زمانی کوردی /سۆرانیش ، چاپ ببێت .