گوران له دوراندايه يان زاكيره‌يى نه‌ماوه ….!!٠


له‌بيرمه سالى 2009 كاتێ بو ئێكه‌مين جار، من چومه‌ته خزمه‌ت كاك (ناوشێروان مسته‌فى) له سه‌ر داخوازى ئه‌و و به‌ياوه‌رى(عبدالرحمن بناڤى)، زور به حه‌ماسه‌وه به‌رنامه‌ى خوى بومان شروڤه و شيته‌ل ده‌كرد، به‌رنامه‌يه‌كى چر و پرو تێر گورانكارى بوو! ديسان داوايى له‌من كرد، يارمه‌تى بده‌م و له ئيشراف كردنى بادينان به‌شدار ببم! ئه‌و كاته به‌رنامه‌يه‌كى تر هه‌مان بوو! هه‌رچه‌نده ده‌مان زانى ئه‌و كاراكته‌ره‌ى له گه‌ل دا ئيش ده‌كه‌ين بايى ئه‌وه ناكاتن! به‌لام بو روبه‌رو بونه‌وه‌ى ده‌ستهه‌لاتى بادينان وه‌عدمان پێدابوو! بويه دوو دل نه‌بوين و به‌رده‌وام بوين له‌سه‌ر يارمه‌تيدانى! ديسان گه‌يشتين ئيتفاقێك پێكه‌وه كار بكه‌ين، له كاتى حه‌مله‌ى هه‌لبژارتنيش، له گه‌ل يه‌كتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين و وه‌ك يه‌ك تيم كار بكه‌ين…!!٠
له‌وكاته‌وه تاكو مالئاوايى روحى ره‌وانشا! نزيك شه‌ش بو حه‌وت جارى تر يه‌كترمان بينى، له كوى هه‌موو ديداره‌كان، زور شت لێى فێربوين، زور جديه‌ت و په‌روشيش پێوه‌ى ديار بوو! له ناخى دله‌وه هه‌ول و بزاڤى گورانكارى و خزمه‌تى گه‌ل و وه‌لاتى ده‌كرد، پياوێكى داهێنه‌ر، جدى له‌كار كردن، خاوه‌ن پانتايه‌كى هزرى زور فراوان، دانا و زانا، ساده و موته‌وازيع…كوتا ديدارى من له‌گه‌ل ئه‌م زاته، من و (هشيار عابد) بوين، ديسان له سه‌ر داوايى ئه‌و چووم ديدارى و (عومه‌رى سه‌يد عه‌لى)يش ئاماده كرد، به من گووت، كاكه سه‌يد من حه‌زم ده‌كرد به‌ته‌نيا پێكه‌وه دانيشين، به‌لام نه‌خوشم با كاك (عومه‌ر) له‌گه‌ل مان به‌شداربێ، من توانايى پرس و راگورينم نه‌ماوه! ئه‌و له باتى من قسه ده‌كاتن، دياريش بو زور ماندوبوو! به‌هه‌ر حال پێكه‌وه دانيشتين، دانيشتنه‌كه نزيك (2)دوو سه‌عات خاياند، ناچمه سه‌ر ناوه‌روكى بابه‌ته‌كه! به‌لام ديار بو هه‌ست به‌سه‌ركه‌وتنى پروسه‌ى گورانخوازى نه‌ى ده‌كرد، ده‌يزانى پروسه‌كه خه‌ريكه توشى ته‌نگه‌ژه و زه‌خمه‌تى زور ده‌بێتن، هه‌رديسان له‌هه‌ندێ هاورێى خويش بێ هيوا ببوو، چونكه بوى ئيسبات ببوو! هه‌ندێك له به‌رپرسه‌كانيان، ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ريكى خو خوين، ئه‌وه‌نده خه‌ريكى گوران نينن! ئه‌و وه‌خته پروژه پێشنياركێمان، به شه‌فه‌هى بومان پێشكێش كرد!! زور پێ خوشحال بوو! له كوتايى به‌منى گوت! كاكه سه‌يد ئه‌گه‌ر خوا يار بێ زو ده‌گه‌رێمه‌وه! ئه‌گه‌رهاتم دووباره بانگى جه‌نابت ده‌كه‌م و پێكه‌وه ئه‌م پێشنيازه ده‌كه‌ينه پروژه‌يه‌كى كردارى و ئيش تيادا ده‌كه‌ين! ديسان هه‌ستمان به‌وه كرد، له‌به‌شدارى حكومه‌ت بێزاره و پێمان گووت ئه‌وه يه‌ك سال خه‌ريكه ده‌رباز ببيتن، به‌لام پروژه‌ى ئێمه هێشتا له سفرايه و بروانا كه‌م له سفر تێبپه‌رێتن!!٠
ديسان به‌من گووت كاكه سه‌يد كاتێك هێشتات له سجن بويى! وه‌عدێكم پێد دا بوو! ئه‌و وه‌عده نه‌كه‌وتوته بارى جێ به‌جێ كردن! تو جارێ برو مالێ و له‌ناو كه‌س و كارى خوت، ئيداره‌يه‌ك بو خوتى بكه! ئه‌گه‌ر گه‌رامه‌وه، بروابكه وه‌عده‌كه جێ به‌جێ ده‌كه‌م! هه‌موو پێويستيه‌كانت به‌جێ ده‌گه‌يێنم! منيش سوپاسى كرد، من و كاك هشيار عابد پێكه‌وه ده‌رچوين! به‌لام به‌غه‌مباريه‌كى زور! چونكه هه‌ستمان به‌وه كرد، كوتايى خويى نزيك ده‌بينێتن! كاكه عمه‌ريش وه‌كى وه‌صيه‌ك ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه كردوه! چونكه وا تێگه‌يشتين، ئه‌گه‌ر من نه‌گه‌رامه‌وه، با كاك عمر له‌باتى من ئيشه‌كه تێبپه‌رێنيتن!!٠
به‌هه‌ر حال يه‌كترمان نه‌بينى و خودا لێى رازيبێ، مالئاويى له ئێمه‌ى كرد و روحى شاد بێ! به‌لام كاك(عمر) پاش مردنى ره‌وانشا خوى له‌بير كرد، يان له‌وانه‌يه ئێمه به د‌لى نه‌بوين! به‌هه‌ر حال بانگى من نه‌كرد! تاكو ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێ ده‌نگه! ديسان سێ چار براده‌رى من، به‌ناوى ئه‌و پێم گووت(( جه‌نابى ناوشێروان وه‌عدى داوه وه‌ك كورى خوى حيساب بو تو بكاتن…من نازانم راسته يان نا! به‌لام روژێك ئه‌م پسياره‌م ئاراسته‌ى كوره‌كانى كرد، گوتيان راسته باوكه‌كه‌مان به ئێمه‌يش گوتيه..له‌وانه يه بو د‌لى من، ئه‌م قسه‌يه‌ى كربێ…))، لێ ئێستا بابه‌ته‌كه رون و ئاشكرا تر بوته‌وه، گوران كورسيه‌كانى خويى له(24) كورسى كردن به(12)كورسى واته نيوه به نيوه! پاش ده‌ركردن و ئيهانه كردن، خه‌ريكه ئه‌وانه‌ى پێيان ده‌گوتن پروپارتى، گوران خوى ده‌بێتن پروپارتى…!!٠
به‌رنامه بوته وه‌سيله و خه‌ريكه سوارى كورسى ده‌بن، شه‌ر له‌سه‌ر كورسى و ئيمتياز و پله‌و پوست ده‌كه‌ن، رابردو ده‌بێتن پرێزێكى دامالراو…ره‌ش و سپى تێكه‌لى يه‌كتر ده‌بن…واش ده‌بينم براده‌رانى سه‌ركردايه‌تى(خانه‌ى راپه‌راندن)، قه‌سه‌ميان خاندوه له‌پارتى پارتيتربن، له گه‌نده‌ليشدا شريك و هه‌ڤپشك بن…وه‌ك ئه‌وه‌ى بازرگانى به‌گورانه‌وه ده‌كه‌ن، بويه ده‌لێم گورانه‌كه‌ى ناوشێروان نه‌ماوه، له‌گه‌ل خوى بن گور كردوه، ئه‌وه‌ى ماوه شتێكى تر و بابه‌تێكى تره، بويه گوران بوته‌وه به دوران، بروام وايه ئه‌گه‌ر ناوشێروان خويش له‌گورهه‌ستێتن، ئاماده نابيتن بچيتن ناو ئه‌م گورانه‌ى ئێستا!٠
بويه له‌مه‌ودوا با گله‌يى له پروپارتيه‌كان نه‌كه‌ين، با ده‌ست خوشى له(كاروان و عبدالرحمن بناڤى) بكه‌ين، با ده‌ست خوشى له( محمد حاجى و بێچوه‌كه‌ى حه‌ملانئاغا ) بكه‌ين، پێيان نه‌لێين بو چوون، ئێوه غه‌درله بزاڤى گورانتان كرد! راسته ئه‌مانه غه‌دارن له پروسه‌ى گورانخوازى، له به‌رنامه‌ى ره‌وانشا! له مه‌بادوئى كوردايه! له پروسه‌ى چاكسازى! به‌لام گوران نه‌ماوه! گوران خه‌ريكه بوته‌وه دوران! بويه من شه‌خصى نه‌گله‌يى لێ ده‌كه‌م! به‌شكو مافداريش ده‌كه‌م! چونكه پارتيبون باشتره له پروپارتيبوون! ٠
ره‌فيقێكى ئێمه له پارتى جيا بو! زور دژى وه‌ستا! توشى ئه‌زيه‌تێكى زور گه‌وره‌ش بو! زور خو راگربو! له‌كوتايى جارێكى تر به‌بێ ده‌نگى گه‌رايه‌وه ناو پارتى! جارێك پرسيارم لێ كرد! برا بو گه‌رياته‌وه ناو پارتى! له‌سه‌ر خو وه‌لامى دا و گووتى! ئه‌گه‌ر مروڤبوون بو به كوله‌تى! باشتره كوله‌ى ئاغابين، نه‌كه كويله‌ى كويله‌ى ئاغابين!٠
بويه ئه‌و گورانخوازانه‌ى چونه‌ته ناو پارتى، ئه‌گه‌ر ده‌ست خوشيش لێيان نه‌كه‌ين، با ئيتر زه‌م و ره‌خنه‌بارانيش نه‌كه‌ين…چونكه ده‌ستبه‌ردان له مه‌باديئى گوران، خرابتره له چوونه ناو ده‌ستهه‌لاتێكى گه‌نده‌ل و خێله‌كى…!٠
چونكه ئه‌وانه وه‌ك تاك بونه پياوى ده‌ستهه‌لاتى گه‌نده‌ل! به‌لام ئه‌مانه به مه‌باديئى گوران! به به‌رنامه‌ى گوران بونه‌ته پشت و په‌ناگه بو ده‌ستهه‌لاتى گه‌نده‌ل و بێ باك و ملهور!! بويه سه‌رداچوونى كه‌سێك يان چه‌ند كه‌سێك، من ناتوانم ره‌خنه‌بارن بكه‌م، هه‌مبه‌رى روچوونى حه‌ره‌كه‌يه‌ك به‌هه‌موو پێكهاته‌كه‌يه‌وه!!٠
له كوتايى ده‌لێم!! ره‌حمه‌ت له‌كفن دزى….!!٠