کوردستان و ئایینی ئیسلام به‌شی چواره‌م
زەردەشت. مکایڵی…
له‌پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی نابه‌رابه‌ره‌ی هه‌ولێردا به‌هه‌زاره‌ها لاوی کورد خه‌ڵتانی خوێن کران میر چاتلیس به‌ده‌ستی زراری بن ئه‌زور بهنێزهکێکی ژه‌هراوی سنگی له‌ت کرا کوژرا به‌ڵام له سوپای عه‌ره‌بی موسڵمان ته‌نها ۹۰۰سهرباز کوژرا!!کوژاوهکانیان ههرلهجێگهی خۆیاندا ناشت دوا به‌دوای ئه‌م شه‌ره خالید کوڕی وه‌لید ڕووی کرده عبدڵله جندلی پێی ووت سوپایه‌ک به‌ره بڕۆ بۆ( ئهرموته) ئه‌رمۆته دێیه‌که له نزیک شاری کۆیه کاتێ عبدڵله جندلی به‌ڕێکه‌وت به‌خۆی سوپاکه‌یه‌وه ده‌گه‌شتنه هه‌ر ئاواییه‌ک تاڵانیان ده‌کرد سوپای ئیسلام زۆر دڵخۆش بوون به‌کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌ڕوماڵاته به‌ڵام پیاوانی ئاوایه‌کان به نهێنی دێکانی خۆیان به جێ هێشتبوو چوو بوونه بۆسه‌وه بۆسوپای ئیسلام توانیان هێزێکی باش دروست بکه‌ن گه‌مارۆی سوپاکه‌ی عبدڵله جندلی بده‌ن پاش شه‌ڕێکی گه‌وره ی ده‌سته‌و یه‌خه کورده‌کان توانیان عبدڵله جندلی بکوژن سوپاکه‌شی ته‌فروتونا بکه‌ن تاڵانیهکانیشیان لێ بسێنه‌وه.هه‌واڵی کوشتنی عبدڵله جندلی له ناوچونی سوپاکه‌ی گه‌شته خالید کوری وه‌لید ئه‌ویش به‌شێک له سوپای که‌ی کۆکرده‌وه له هه‌ولێر ڕووی کرده ئه‌رمۆته له‌پاش ڕۆژو نیوێک گه‌شتنه ئه‌رمۆته ،خالید که‌وته تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و ئاوایانهی که عبدڵله جندلی سوپاکه‌یان له‌ناوبردبوو خالید سوێنی خوارد ووتی ده‌بێ هه‌موویان بکوژرێن تا ببن به په‌ند بۆئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێگای سه‌ربازه‌کانمان ئه‌وه بو هه‌موو ئاوایانهیان تاڵان کرد ههمووپیاوهکانیشیان سه‌ربڕی.پاشان له نزیک گوندی ئه‌رمۆته سوپاکه‌ی خالید خێوه‌تی هه‌ڵدا ،به‌چوارده‌وری ئهرمۆتهدا دیواری به‌ردی به هێز هه‌بوو ژماره‌یه‌کی زۆرله گاوران و پاڵه‌وانانی کوردی زه‌رده‌شتی که گوێیان له ده‌نگی سه‌ربازه کانی ئیسلام بوو که‌وتنه جنێودان پێیان ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه عبدالرحمانی کوڕی ئه‌بوبکری سدیق ده‌ڵێت له‌م شه‌ڕه جنێوه دا بوین خۆمان ئاماده‌کرد بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره که ئێمه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه هاتبوین بابزانین عبدالرحمان کێیه(کوڕی ئه‌بوبکری سدیق یه‌که‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمانان برای عائیشه‌ی ژنی محمد له جاهلیدا ناوی عبد الكعبة بوو محمه‌د ناوی گۆری بۆ عبدالرحمان ،عبدالرحمان سوارچاک بوو شه‌ڕان گێزبوه له مرۆڤ کوشتن دا لێزان بو شاعربو پێش موسڵمان بوونی دوژمنی سه‌ر سه‌ختی محمد بو له هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا دژی موسڵمانان ده‌وه‌ستایه‌وه له شه‌ڕی به‌دردا سنگی دایه پێش هاواری کرد موسڵمانان ئهگهرپیاوتان تیادا بێته‌ده‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووم بێته‌وه ئه‌وه بو ئه‌بو به‌کری باوکی ڕقی هه‌ستاو ووتی من ده‌ڕۆم ده‌ی کوژم محمد ده‌ستی گرت نه‌ی هێشت. عبد ڕه‌حمان به کافری مایه‌وه هه‌تا سوڵحی حدیبیه دوای ئەوەی که که‌س نه‌ما ئه‌میش به ناچاری موسڵمان بو ئێستا هاتوه خوا به کوردی زه‌رده‌شتی بناسێنێت!)
له خۆ ئاماده‌کردندا بون بۆشه‌ڕ عبد ڕه‌حمان ده‌ڵێت له ناکاو بینیمان قه‌شه‌یه‌ک له‌لایه‌ن کافره‌کانه‌وه هات کڵاوێکی سوری له‌سه‌ردا بوو به سواری هێسترێکه‌وه بوو له دوره‌وه هاواری کرد به زمانێکی عه‌ره‌بی زۆر باش، زۆرمان بهلاوهسهیر بو کوردێک ئه‌توانێت به عه‌ره‌بی قسه بکات هاواری کرد قه‌ومی عه‌ره‌ب کێ سه‌رکرده تانه سوپا سالارتانه با بێته پێشه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م ده‌ست به‌جێ خالید، چووه پێشه‌وه و وتی من سهرکردهیانم قه‌شه پێی ووت هه‌تا ئێستا هیچ پاشایه‌ک نه‌ی وێراوه بێته ووڵاتی ئێمه‌و شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا بکات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جێگه‌کی دوره‌وه هاتون له‌به‌ر خاتری خودا شتێکتان ده‌ده‌ینێ که بیخۆن بڕۆن ئه گه‌ر نا ئه‌وه توشی شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌بن له‌گه‌ڵ ماندا خالید له وه‌ڵاما ووتی ووڵاتی کورد له ووڵاتی فارس و رۆم زیاترنیه کۆتایی به قسه‌کانیان هات قه‌شه گه‌ڕایه‌وه بۆلای پاشاکه‌ی که ناوی پتروسی کوڕی کرباش بوو، قه‌شه قسه‌کانی خالیدی گێڕایه‌وه بۆ میرەکهی ئه‌ویش زۆر تووڕه بو یه‌کسه‌ر سوپای ئاماده‌کرد بهرەوڕووی موسڵمانان هێرشی برد خالید هاواری کرد ئه‌ی موسڵمانینه ئێمه ئه گه‌ر بکوژرێین باخ و باخاتی به‌هه‌شت و حۆریه‌کانی چاوهروانمانن (ئه‌وانیش کافرن ده‌چنه جه‌هه‌نه‌م ؟) دوای ئه‌م قسانه هه‌ردوو سوپاکه تێک ڕژان شه‌ڕێکی گه‌وره قه‌وما ڕۆژی حه‌شر هه‌ستا ڕۆژی ڕوناک تاریک بوو له ته‌پوتۆزی پێی ئه‌سپه‌کان هاوارهاواری ده‌ستوقاچ براوه‌کان گوێی که‌ڕ ده‌کرد چه‌نده‌ها ئه‌سپ به بێ سوار لهوناوە ده‌سوڕانه‌وه ئه‌و ڕۆژه هه‌تا ئێواره شهر به‌رده‌وام بو خالید کوڕی وه‌لید توانی زه‌فه‌ر به‌رێت به میر پترس له دوره‌وه به رمێک بیکوژێت به مه وره‌ی سه‌ربازه‌کان ڕوخا گه‌ڕانه‌وه ناو قه‌ڵاکه خۆیان ئاماده‌کرده‌وه بۆڕۆژی دوایی براکه‌ی پترس که‌ناوی برابری بوئەو شه‌ڕی ده‌ست پێکرده‌وه شهربهردهوام بوو کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌ردو لا کوژرا دوایی زرارکوری ئه‌زور توانی برابری بکوژێت سوپاکه‌یان هه‌ڵهاتن چونه‌وه ناو قه‌ڵای ئه‌رمۆته به‌ڵام موسڵمانان نه‌یان توانی قه‌ڵاکه بگرن ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌دا ۷۰۰۰ کورد کوژرا به‌ڵام مێژوو نوسه‌که باسی کوژراوه موسڵمانه عه‌ره‌به‌کان ناکات. دوایی ۸۰۰ که‌س به ئه‌سیری ده‌به‌نه به‌رده‌م خالید ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێ یان موسڵمان بن یان جزیه بده ن (واته سه‌رانه)ئه‌وانیش ڕازی نابن خالید ده‌ڵێت له سه‌ریان به‌ن ئه‌وانیش هه‌مویان سه‌ر ده‌بڕن ده‌یان کهنه گۆری به‌کۆمه‌ڵه‌وه
سه‌رچاوه
امام واقدی به‌یه‌که‌م مێژوونوسی موسڵمان ناسراوه
ء الطبقات الكبرى.
ء الإصابة في تمييز الصحابة.
ء فتح الباري في صحيح البخاري.
چاوه‌ڕوانی به‌شی پێنجەم بن