![](https://unitedkurdistan.net/wp-content/uploads/2019/01/kurdistan-map3.jpg)
کوردستان وئایینی ئیسلام(به‌شی سێیه‌م)
نوسینی زەردەشت. مکایڵی…
ڕۆژی دووشه‌مه‌بوو له شکره‌که‌ی خالیدی کوری وه‌لید گه‌شته سنوری شاری هه‌ولێر خێوه‌ته‌کانیان هه‌ڵدا که‌ژماره‌یان ٤٠٠٠هه‌زارسه‌ربازبوو، (ئای له‌وڕۆژه ڕه‌شه ی که به‌ڕێوه‌یه بۆکورد ئه‌وگه‌له‌ی که بیری چاک و ووته‌ی چاک و کرداری چاک کلتوریان بوو خاوه‌نی ئاینی مه‌زداپەرستی بون زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ریان بو ئاشتی ئاوه‌دان کردنه‌وه تاکه ئامانجی دینه‌که‌یان بووشه‌ڕوخوێن ڕشتن حه‌رام بو نه‌مام ڕواندن جۆگه هه‌ڵکه‌ندن خواپەرستی بوو بو خۆشه‌ویستی خوابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ اڵڵه عه‌ره‌به‌که کۆمه‌ڵی خوێن‌ڕێژ یاوه‌ته پێش خۆی وبه سوڕه‌تی ئه‌نفاله‌وه به‌ئایه‌تی بکوژه ببڕه حه‌ڵاڵی خۆته به‌ته‌ماحی تاڵانی سه‌روماڵه‌وه هاتوون و له‌ده‌رگای ووڵاته‌که‌ت ده‌ده‌ن).
پاشای هه‌ولێر ناوی چاتلیس بوو له‌سه‌ر ئایینی مه‌سیح بوو ئه‌م میره زۆر سوار چاک بو ده‌ڵێن زۆرباش شاره‌زای هونه‌ره‌کانی جه‌نگ بوه ئه‌م میره خاوه‌نی۱٤۰۰۰هه‌زار سواره‌و پیاده‌ی بوو زۆرجار یارمه‌تی کسرای ده‌دا دژی لە هه‌رقلی ڕۆم .
کاتێ چاتلیس بینی سوپای عه‌ره‌ب له نزیک قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵیان داوه. میر فه‌رمانی کرد به‌سوپاکه‌ی ده‌رگای قه‌ڵای کرده‌وه هێرشی کرده سه‌ریان شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد،خالیدی کوری وه‌لید که ئه‌مه بینی ووتی ئه‌مه یه‌که‌م شه‌ڕه ئێمه له‌گه‌ڵ میری هه‌ولێرده‌یکه‌ین پێشتر شه‌ڕو ڕووبه ڕووبونه‌وه‌م هه‌بوه له‌گه‌ڵ کورد له تکریت و موسڵ شاره‌زای شێوازی شه‌ڕی ئه‌وانم. خالید هاواری کرد ده‌ستیان لێ نه پارێزن به هه‌موو هێزێکی خۆتان لێیان بده‌ن بیان کوژن ماڵیان بۆ ئێمه‌یه وغه‌نیمه‌ی شه‌ڕه ڕۆحی پیسیان بۆ جه‌هه‌نه‌مه‌که‌ی اڵله ده‌نێرین. ئه‌گه‌رئێمه‌ش کوژراین ئه‌وا جێگه‌مان به‌هه‌شته‌و ده‌بین به میوانی اڵله به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌کردن و ووتی محمد ده‌ڵێ(الجنه تحت ظلال السیوف) ئێمه چه‌ند ساڵێکه له‌شه‌ڕداین ته‌واو شاره‌زای شه‌ڕین سوپای کورد زۆر ده‌مێکه شه‌ڕیان نه‌کردوه هه‌روه‌ها سوپای کورد له سوپای کیسراو سوپای ڕۆم زیاتر نیه، شه‌رێکی یه‌جگار گه‌وره ده‌ست پێ کرد ته‌پو تۆزی سمی ئه‌سپه‌کان به‌ری خۆری گرتبو به‌هه‌زاره‌ها مرۆڤ کوژران چه‌نده‌ها ده‌ست و قاچ بڕان چاوه‌کان کوێر کران خوێن و خۆڵ تێکه‌ل بو ئه‌م شه‌ڕه چه‌ند ڕۆژێکی خایاند هه‌ولێریه‌کان زۆر نه‌به‌ردانه به‌رگریان ده‌کرد ئه‌وه‌ی له توانایان دابوو کردیان تا دوا سه‌رباز جه‌نگان ،میر چاتلیس به ده‌ستی ضرارکوڕی الأزور کوژرا.
(ضرار بن الأزور کێیه له دوای فه‌تحی مه که به ناچاری موسڵمان بوو شاعربوو یه‌کێ بوو له‌پیاوکوژه‌کان زۆر حه‌زی له شه‌ڕکردن بوه ده‌ڵێن زۆر بێ به‌زه‌یی بوه هه رنه‌یارێکی خۆی به‌ر ده‌ست که‌وتبێت بێ دوودڵی سه‌ری بڕیوه خۆشه‌ویستی محمد بوه. محمد وتوویه‌تی ضرار جێگه‌ی له‌دڵی من دایه .ده‌ڵێن ناوهێنانی به‌س بوه بۆئه‌وه‌ی ترس بچێته دڵی دوژمنه‌کانی. زراری کوری ئه‌زووروه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک به فه‌رمانی ئه‌بوبه‌کری سدیق به‌شداری شه‌ڕه‌کانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی کردوه به فه‌رمانی خالید سه‌ری مالك بن نويرة بڕی . زراریش وه‌ک خالیدی کوڕی وه‌لید هیچ شاره‌زایه‌کی ئه‌وتۆی نه بووله باره قورئانه‌وه به ته‌نها چه‌ند ئایه‌تێکی شه‌ڕو تاڵانیان پێ له‌به‌ر کردبوون ناردویانن بۆ داگیر کردن و موسڵمان کردنی ووڵاتان له کاتێکدا خۆیان به نا چاری موسڵمان بوون،هه‌ر گیز کاتیشان نه بوه بۆ فێر بوون هه‌میشه له شه‌ڕدابون هه‌روه‌ها ئه‌وکاته‌ی که ده‌ست کرا به داگیر کاری وولاتان قورئان هێشتا کۆنه کرابۆوه چه‌نکه‌سێک که به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران ئایه‌ته‌کانیان له به‌ر بوو.زرار خاوه‌نی پاره‌و ماڵێکی زۆربوه.).
شه‌و بو شه‌ڕه‌که‌ی هه‌ولێر کۆتای پێ هات شیوه‌ن و گریان ترس و له‌رز که‌وته ناو دانیشتوانی قه‌ڵاوه که نه‌یان ده‌زانی چی چاوه‌ڕوانیان ده‌کات. ۱۰۰۰ هه‌زار سه‌ربازی کوردی هه‌ولێری به دیل گیرابون بۆڕۆژی دوای هێنایانه به‌رده‌م خالید کوری وه‌لید پێی ووتن ئیسلام بن ئه‌وانیش ڕازی نه‌بوون ,ووتیان ناتوانین واز له ئایینی باو باپیرانمان بێنین، بۆیه‌خالید فه‌رمانی کرد هه‌موویان سه‌ربڕن. دوایی چاڵێکی گه‌وره‌یان به که‌سوکاری کوژراوه‌کان هه‌ڵ که‌ندو هه‌موو کوژراوه کورده‌کانیان تێ کرد‌و ناویان نا گۆڕی کافره‌کان، به‌رد باران کران. کوژراوه عه‌ره‌به موسڵمانه‌کان ده‌کرانه گۆری جیاجیاوه هه‌ر به جله‌کانی خۆیانه‌وه ده‌نێژران له به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وا بوو ئه‌مانه شه‌هیدن . دوایی سه‌رکه‌وتنه سه‌ره‌وه بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر که‌وتنه تڵان کردنی سه‌رو ماڵیان هه‌رچی کچی جوان و کوڕی منداڵه وه‌ک ده‌ست که‌وتی شه‌ڕده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتن ده‌کران به کۆیله کەنیزە .به‌شێکیان بۆ خۆیان گلدایه‌وه به‌شه‌که‌ی تریان ده‌نارد بۆ مه‌دینه بۆعمری کوری خه‌تاب له‌وێ ده‌کرایه به‌یت الماله‌وه ئه‌ویش زۆر عادیلانه دوای دابه‌شی ده‌کرد به‌سه‌ر موسڵماناندا هه‌روه‌ها هه‌رچی ژن و کچ و مێردمناڵه‌کانه وه‌ک که‌نیزه غولام ده‌فرۆشران و ده‌کڕدران له بازاڕه‌کانی مه‌که‌و مه‌دینه‌دا.
خالید دوای خۆی ڕووی کرده قه‌ڵای هه‌ولێرڕۆشته ناو خه‌ڵکه‌که‌وه پێی ووتن ئه‌گه‌ر موسڵمان نه بن ده‌بێت جزیه بده‌ن یان هه‌مووتان ده‌کوژم ئیتر خه‌ڵکه‌که ڕازی بوون به جزیه ( خالید زۆر دڵخۆش بوه به موسڵمان نه بونیان ڕازی بونیان به جزیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جزیه وه‌ک سه‌رمایه‌یه‌ک هه‌میشه‌ی وابوه بۆیان خه‌رجی شه‌ره‌کانیان پێ دابین کردوه.له دوای داگیر کردن وتاڵانکردن وسوتاندنی هه‌ولێر پاشان خالید به عبداڵله‌ی جندلی ده‌ڵێت سوپایه‌ک به‌ره و بڕۆ ڕووبکه‌ره ئه‌رمۆته بۆداگیر کردنی.
تێبینی
ئیسلام بە هیچ جۆرێک کۆیلەو کەنیزەی حەرام نەکردوە بگرە برەویشی پێداوە بەلایەنی کەمەوە لە ٢٩ ئایەتدا اڵلە کلتوری خێڵەکی عەرەبی بەسەریدا زاڵ دەبێت و ڕێی دەدات کە موسڵمانان لە شەڕەکانیاندا لە گەڵ کافر‌و بێباوەڕەکاندا دەست بگرن بە سەر ژن و کچ و کوڕە ماڵیاندا لە بازاڕەکان مامەڵەیان پێوە بکەن واتە کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکەن ، یان بەئارەزوی خۆیان لەگەڵیاندا ڕابوێرن بەکچ وژن دەوترا کەنیزە ،ئەمانە بۆیان نەبوو وەک ئافرەتی موسڵمان خۆیان داپۆشن ئەم کەنیزانە تەنیا بۆیان هەبوە لە ئەژنۆکانیانەوە تا سەر ناوکیان داپۆشن . محمد وو هەموو سەحابەو خەلیفەکان کۆیلەو کەنیزەیان هەبووە .ئەم دیاردەیە هەتا ساڵی ١٩٦٣لە ناو عەرەبدا باوی بوە کار بەو ئایەتانە کراوە هەتا دوایی بەیاسای نیودەوڵەتی قەدەغە کرا هەرچەندە تائێستا لە هەندێک ووڵاتی موسڵماندا بەدزیەوە هەر کار بەو ئایەتانەی قورئان دەکرێت. ئاخرجاریش داعشەکان ئەم فەرمانەی اڵلە عەرەبەکەیان جێبەچێ کرد بەسەر کوردانی ئێزدی مەسیحیەکاندا ئەمەش ژمارەو ناوی هەندێک ئایەت کە باس لە حەڵاڵ کردنی کۆیلەو کەنیزە دەکات ئەمە ووشەکەیە” مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ – مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ – مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ” لەم ئایەتانەدا: سورة النساء ۳ – سورة النساء ۲٤- سورة النساء ۲٥- سورة النساء ۳٦- سورة النحل ۷۱- سورة المؤمنون ٦ – سورة النور ۳۱- سورة النور ۳۳ – سورة النور ٥۸ – سورة الروم ۲۸- سورة الأحزاب ٥۰ – سورة الأحزاب ٥۲- الأحزاب ٥٥
کەواتە ئەو کوڕ‌و ژن وکچانەی کە لە کوردستان لەشەڕەکاندا دەست بەسەر کراون بوون بە دەست کەوتی شەڕوو وەک کۆیلەو کەنیزە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا کراوە
ئەم فلمەش لە ساڵی ١٩٦٤ لە سعودیە گیراوە وەک بەڵگە لەسەر ڕاستی قسەکانم بۆتان دادەنێم تا بە چاوی خۆتان بیبینن تا هیچ گومانێک لە لاتان نەمێنیت
بازاڕی کۆیلەو کەنیزە لە سعودیەی عەرەبی ئەم فلیمە بەڵگەییە لەساڵی ١٩٦٤ گیراوە کە بە چاوی خۆمان دەبینین کە عەرەب فەرمانەکانی اڵلە یان جێبەجی دەکەن و لە
بازاڕەکانیان کرین و فرۆشتن بە مرۆڤەوە دەکەن لەژێر رۆشنایی ئایەتەکانی قورئان هەروەها دەبینین پارێزەرانی ماڵی اڵلە عەرەبەکە بە پارەی حاجیەکان دەڕۆن بۆ سەیرکردنی ئافرەتی سۆزانی لە ئەوروپا.
سه‌رچاوه
(فتوح سواد العراق) واقیدی
۱ – الاستيعاب [ج۱ ۲ص ۲٤ ]
۲ – الإصابة [ ج۳ ص ٤۸۲ ]
۳ – أسد الغابة [ج۱ ص٥۳۱ ]
٤ – أسد الغابة [ج۱ ص۷۸۲]
٥ – الإصابة [ج۳ ص٤۸۲]
٦ – الاستيعاب [ج۱ ص ۲۲٥
٧-https://www.facebook.com/Soran.a.kader/videos/276719789498098/
امام واقدی به‌یه‌که‌م مێژوونوسی موسڵمان ناسراوه
چاوه‌ڕوانی به‌شی چواره‌م بکه‌ن