کوردستان وئایینی ئیسلام به‌شی دووه‌م
زەردەشت. مکایڵی
له‌شکره‌که‌ی خالیدی کوری وه‌لید که پێک هاتبوو ٤۰۰۰۰ هه‌زار سه‌ربازله نزیک قه‌ڵای هه‌ولێر خێوه‌تیان هه‌ڵدا.
من وای به باش ده‌زانم پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو باسه‌که‌وه، خالیدی کوڕی وه‌لید تان پێ بناسێنم. خالید کوری وه‌لید کێ وا اللە کەی محمد شمشێری هەڵکێشراوی داوەتەدەستی بۆ لەناوبردنی نەیارەکانی یان تۆبڵیی ئەو فریشتەیە بێت تا ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌و بۆی چووه له جوانی ڕه‌وشتی وبه‌رزی ڕه‌فتاری به‌خشنده‌یی ئه‌م سه‌رکردەیه بێ دوودڵی بێ سڵه‌مینه‌وه وازیا ن له ئاینی باوباپیرانیان هێنا بێت و پۆل پۆل ها تبنەته ناو دینێکه‌وه نه له زمانه‌که‌ی تێ ده‌گه‌ن نه له کلتورهکهیانهوه نزیکه نه له دینه‌که‌ی خۆشیان باشتره بووه ئه‌بێ ئهونهێنیه چی بێ؟
خالید کوڕی وەلید لەمەککە لە دایک بووە لە ساڵی ٥٩٢ز وە لە ساڵی ٦٤٢زلهسوریا کۆچی دوای کردوە .خالید بەشداری زیاتر لە سەد جەنگی کردووە لە ناو ئەمانەدا جەنگی ئوحود وخه‌نده ق له دژی موسڵمانان پێش ئیسلام بوونی. که لە شەڕی ئوحودا حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب کوژرا محمد بریندارکرا ،لەو شەڕەدا هێزکەی خالید توانی سەربکەوت بە سەر هێزی موسڵماناندا. پاشان جەنگی یەرموک و جەنگی موتە دژی رۆمەکان وجەنگی کورد جەنگی فیراز دژی فارسەکان کە تێیدا توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت. .لە ئایاری ساڵی ٦٢٩ز (ساڵی حه‌وتی کۆچی)خالید لە مەککەوە بەڕێکەو بۆ مەدینە. لە ڕێگادا چاوی بە عامری کوڕی عاس و عوسمانی کوڕی تەلحە کەوت، پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ مەدینە و بوون بە موسڵمان،، واته دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام به بیست ساڵ، بووه به موسڵمان، له دوای موسڵمان بونی کۆمه‌ڵێک کاری دڕندانهوخراپی کردوه ،جارێک محمه‌د خالیدی ناردی بۆ فه‌له‌ستین له وێش به بێ هیچ هۆیه‌ک ٥۰۰مهسیحی سه‌ربڕی هاوه‌ڵه‌کانی شکاتیان لێکرد له‌لای محمه‌د ،محمهدیش پێی ووت نابوایه کارێکی له‌و جۆره‌ت بکردایه ده‌ڵێن خالیدی زۆر به توره‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه وتی من ئه‌وه ده‌که‌م که ئه‌مه‌وێت من خالیدم. خێڵی جذيمة موسڵمان کرد‌و هه‌مووشیانی سه‌ربڕی ده‌ستی له بێ‌تاوان و منداڵه‌کان نه‌پاراستووه‌و هه‌موویانی کوشتووه ،ده‌ڵێن کاتێک محمد به‌مه‌ی زانی ڕوکرده اڵله ووتی من ئه‌وکاره‌م پێ نه‌کرد خۆی کردی پێ یان ووت لهکارلای به ووتی نا ئه‌و شمشێری هەڵکێشراوی اڵلهیه به‌کاری ده‌هێنم له دژی کافره‌کان باش ترس ده‌خاته دڵ یانه‌وه. خالید شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی به‌فه‌رمانی ئه‌بو بکری سدیق کرد که ووتی (وَاڵَّلهِ لَأُقَاتِلَنَّ مَنْ فَرَّقَ بَيْنَ الصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ.)ئه وه‌ی زه‌کات نه‌دات ده‌بێت بکوژرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی من جیاوازی نابینم له نێوان نوێژ و زه‌کاتدا. هه‌روه‌ها ته‌ماح له‌ژنه جوانه‌که‌ی مالك بن نويرة ده‌کات، مالك بن نويرة سه‌رئه‌بڕێ ،به بیانوی نه‌دانی زه‌کات سه‌ره‌که‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ری دوانزه دیلی تردا ده‌کوڵێنێ له مه‌نجه‌ڵێکدا سه‌ری مالک زۆر قژو ڕیشی پێوه بوه دره‌نگ کوڵاوه دوایی خالید بۆ چاو ترساندنی چوارده‌وره‌که‌ی له ئاووگۆشتی سه‌ره کوڵاوه‌که ده‌خوات.هه‌ر دوای سه‌ر بڕینه‌که له‌گه‌ڵ ژنهکهیداکه ناوی له‌یلای کچی سینان بوو،که یه‌کێک بووه له کچه هه‌ره جوانه‌کانی عه‌ره‌ب به زۆردهیباته جێگه‌وه.مالکی کوڕی نویره یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیار‌و متمانه پێکراوه‌کانی خێڵی یهربوع له هۆزی ته‌میم، خۆی و براکه‌ی ئه‌سپ سوارێکی ئازا‌و شاعیرێکی ناوداری هۆزه‌که‌ی خۆیان بوون، به هۆی موسڵمان بوونی ئه‌م پیاوه‌وه هه‌موو که‌سوکارو هۆزه‌که‌ی بوونه‌ته موسوڵمان، یه‌کێک بووه له صه‌حابه‌کانی موحه‌ممه‌د و، کەسێکی ڕآست گۆو دەست پاک بوو جێگەی متمانه‌ی موحه‌ممه‌د بوو بۆیە کردبوی به سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پارهوپولهی که له ڕێی زه‌کاته‌وه کۆده‌کرانه‌وه. ئه‌بو قیتاده به‌م کۆمه‌ڵکوژی و غه‌دره‌ی خالید په‌ست و نیگه‌ران بووه‌و گهرایەوه بۆ مه‌دینه‌و چیرۆکه‌که‌ی بۆ ئه‌بوبه‌کری صدیق و عومه‌ری کوڕی خه‌تاب گێڕاوه‌ته‌وه، سوێندیشی خواردووه که چیتر نه‌چێته هیچ شه‌ڕێکه‌وه که خالید سه‌رکردایه‌تی له‌شکره‌که بکات. هه‌روه‌ها عومه‌ری کوڕی خه‌تابیش به خالیدی وتووه:
يَا عَدُوَّ اڵَّهِ قَتَلْتَ امْرَأً مُسْلِمًا ثُمَّ نَزَوْتَ عَلَى امْرَأَتِهِ ، لَأَرْجُمُنَّكَ.
ئه‌ی دوژمنی خودا، که‌سێکی موسڵمانت کوشت و ژنهکهیت لاقه‌ت کرد، ئه‌بێ ڕه‌جمت بکه‌م.
به‌ڵام ئه‌بوبه‌کری صدیق نه‌ی هێشتووه‌و به عومه‌ری وتووه:
تَأَوَّلَ فَأَخْطَأَ.لێی مه‌گره وای زانیوه کارێکی باشی کردووه به‌ڵام به هه‌ڵه‌دا چووه. ئه‌بو به‌کر هه‌مان قسه‌ی محمد ده‌کاته‌وه به عمر ده‌ڵێت وازی لێ بێنه پێویستم به خالیده بۆشه‌ڕی کافره‌کان..خالید له ههمووشهڕێک کهکردبێتی ئه‌سیره‌کانی کوشتوه ووتویه‌تی حه‌ز ده‌که‌م لافاوی خوێن ببینم،له شه‌ڕی هه‌ڵ گهراوهکاندا له گه‌ڵ موسه‌له‌مه به هه‌زاره‌ها که‌س ده‌کوژێت به ئهسیرهکانهوه ده‌ڵێن ۱۲۰۰۰موسڵمانیش ده‌کوژرێت هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌ناو ئه‌و هه‌موو لاشه‌یه‌دا خالید ژن ماره ده‌کات و له گه‌ڵیا ده‌چێته په‌رده‌وه ئه‌بو به‌کر پێی ده‌ڵێت بتهێشتایه خوێنی هاوه‌ڵه‌کانت وشک بوایه‌ته‌وه ئینجا ژنت بهێنایه. له دوایدا ئه‌بوبه‌کر دووری خسته‌وه له خۆیان ڕه‌وانه‌ی شه‌ره‌کانی رۆم و کورد‌و فارسی کردوه له کوردستانیش دا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ڕه‌شه کوژی ده‌کات کە دواتر لە چیرۆکەکەدا گوێبستی ئەو تاوانانە دەبن کەلە کوردستاندا کردویەتی .ئه‌مه به‌شێک که‌م بو له ژیانی دڕنده‌ترین سه‌رله‌شکری ئیسلام . له کۆتایی ژیانیدا عمرلهسهرلهشکری لای برد‌و به تۆمه‌تی دزی کردن له‌و پارانه‌ی که ده‌ستی که‌وتوه له تاڵانی ووڵاتان ، ئێستا ده‌توانم بڵێم خالید ده‌ناسن . بەم ڕەوشتە جوانەی کوردی موسڵمان کردوە تێبینی١(دەڵین لابردنی خالید لەسەرلەشکری هەرگیز لە بەر ئەو تۆمەتە نە بوە کە دراوەتە پاڵی کە گوایە دزی کردوە لەو پارەو ماڵانەی کەلەشەرەکاندا دەستی کەوتوە ، لەبەر ئەوەی هەمووسەرلەشکرەکان ئەوەیان کردوە بەڵکو لابردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دوژمنایەتیە کۆنەی کە لە نێوانیان خالید و عمر دا هەبوە چارەی یەکتریان نەویستوە هەر لە منداڵیەوە خالید هەمیشە سوکایەتی بە عمری کوری خەتاب و دایکی کردوە ، قاچێکی عمرشی شکاندوە کە دواتر بۆتە هۆی جوان نەڕۆشتنی. خالید بە گەنجی هەوڵی کوشتنی عمریشی داوە. ئیتر ئەم ڕقە لە عمردا کۆبۆتەوە کە دەبێتە خەلیفە چەند جاڕێک وویستویەتی خالید لەناوبەرێت، تا لە کۆتایدا خالیدی لەسەر کار لای برد ئابڕوی برد بە تۆمەتی دزی).
تێبینی٢
( په‌یامبه‌ری ڕه‌حمه‌ت و خۆشه‌ویستی وئاشتی که ۲۳ ساڵ پهیامبهبوو ۲۸شهڕی کرد له‌گه‌ڵ خزم وناسیاو خێڵه‌که‌یان و خێڵه‌که‌ی دراوسێیان کرد که هاوزمان هاوکلتوری بوون قورئانەکەشی هەرهبەزمانی عه‌ره‌بی بوو بۆئه‌وه‌ی بڕوای پێ بێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه بڕوایان پێ نه‌هێنا ئه‌م ههمووشهڕهی له‌گه‌ل کردن، له‌دوای مردنی محمد کۆمه‌ڵێکی زۆریان هه‌ل گه‌ڕانه‌وه ده‌ست به‌رداری ئه‌و دینه بون که به‌زۆر سه‌پێنرابو به‌سریاندا .ئه‌مانه‌ش ناوی شه‌ره‌کانه بێجگه‌له شەڕی تاڵانی و ڕوت کردنه‌وه‌ی کاروانه‌کان. حرب الفجار ،غزوة الأبواء (ودان) ،غزوة بواط ،غزوة العشيرة ،غزوة بدر الأولى،غزوة بدر الكبرى، غزوة بني سليم ،غزوة بني قينقاع ،غزوة السويق ،غزوة ذي أمر، غزوة بحران ،غزوة أحد ،غزوة حمراء الأسد ،غزوة بني النضير،غزوة ذات الرقاع ،غزوة بدر الآخرة ،غزوة دومة الجندل ،غزوة بني المصطلق ،غزوة ال،خندق ،غزوة بني قريظة،غزوة بني لحيان ،غزوة ذي قرد،غزوة الحديبية صلح الحديبية،غزوة خيبر،غزوة عمرة القضاء ،فتح مكة ،غزوة حنين،غزوة الطائف ،غزوة تبوك.)
سه‌رچاوه‌کان: سير أعلام النبلا‌ء، سيرة الخلفاء الراشدين، سيرة أبي بكر الصديق رضي اڵه عنه، مقتل مالك بن نويرة التميمي الحنظلي. عز الدين أبو الحسن علي المعروف بابن الأثير، الكامل في التاريخ، دار الكتاب العربي، سنة النشر: ۱٤۱۷هـ/۱۹۹۷ صحيح المسلم، كتاب الإيمان، باب الأمر بقتال الناس حتى يقولوا لا إله إلا اڵه محمد رسول اڵه. الامام السيد عبدالحسين شرالدين: النص والاجتهاد، ص۹۳ ابن اثير: اسد الغابة في معرفة الصحابة، به‌شی پیتی(خ) خالد بن الوليد، به‌شی پیتی(م) حياة الصحابة، ڵكاندهلوى: قصة خالد بن الوليد ومالك بن نويرة. البداية والنهاية، ابن کثير. ج۱ فصل في خبر مالك بن نويرة اليربوعي التميمي. ابن الحجر، العسقلاني: الإصابة في تمييز الصحابة.ج۳ص۳۳۷. العقاد فى عبقرية الصديق، الصديق ابوبكر،، الجز‌ء الثاني، ذكر أحداث سنة إحدى عشرة » ذكر مالك بن نويرة.محمد حسين هيكل.ص ۱٤٣
چاوه‌رێی به‌شی سێیەم بکەن…
وێنەکان
خالید کوڕی وەلید
لەیلا ژنی مالك بن نويرة لەگەڵ خالیدا گۆرە وێران کراوەکەی خالید کوڕی وەلید