ئاگاداریه‌ک بۆ کوردانی ڤانکوڤه‌ر
نیازی برەیم
با هه‌موومان پێکه‌وه خاوه‌نداری له یه‌کتر بکه‌ین و پشتیوانی یه‌ک بین بۆ پێشکه‌وتنی زیاتر…
لۆزان یاموڵکی خانمێکی کورده و نزیکه‌ی بیست ساڵه له ڤانکوڤه‌ر ده‌ژیت . ئه‌م خانمه به زمانی ئینگلیزی شعر ده‌نوسێت و تا ئێستا سێ کتابی به چاپ گه‌یاندووه و له‌و بواره‌دا سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه و چه‌ندان مه‌دالیای له فێستیڤاڵه ئه‌ده‌بیه‌کان به‌تایبه‌تی فێستیڤاڵه شعریهکان وه‌رگرتووه . لۆزان توانیویه‌تی له‌و ڕێگایه دا له‌ناو نوسه‌ره که‌نه‌دیه‌کان پێگه‌یه‌کی دیاری هه بێت .
ئێستاش کاتی ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ڤانکوڤه‌ر و ده‌وروپشت خاوه‌نداری له‌و خانمه شیرین و به‌ڕێزه بکه‌ین و له کۆڕێکی شیعری ئه‌ودا که ماڵی کورد بۆی ساز ده‌کات ، ئاماده بین .داوا به تایبه‌تی له خانمان ده‌که‌م که پشتیوانی لۆزان خان بن و له کۆڕه‌که‌دا زۆربه‌تان به‌شدار بن …. هه‌روه‌ک خاتوو خانزادی سۆران وتویه‌تی : ژن زیاتر د‌رکی برینی ژن ده‌کات ئاماده بوونمان پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ لۆزان خانم . تکایه تاخیر مه‌بن چونکه میوانێکی زۆری کهنهدیمان ده‌بێت و ده بێت له کاتی خۆیدا واته کاتژمێر سێ ده‌ست پێ بکه‌ین . هه‌مووتان به‌خێر بێنن . ئهدهرسهکه له خواره‌وه نوسراوه .
Sunday February 3rd 2019 at 3pm sharpe
Douglas college -New Westminister
700 Royal Ave
Room Number : N2201