سەروین بووە سوتماکی بێ دەنگی کۆمەڵگا

سەروین بووە سوتماکی بێ دەنگی کۆمەڵگا

عەلی سولتان

ژنێك بەناوی ( سەروین عەبدوڵا محەمەد ) لەگەڵ مێردەکەی کێشەیان هەبووە و دەمەقاڵی بووە دواتر چۆتە حەمام و خۆی سووتاندووە 
پاش سووتانەکەی بردویانە بۆ قەسرێ ، پاشان ئەیبەن بۆگوندی خانەقا لە وەرتێ.. 
ئەم ژنە چەند رۆژێك دوای سووتانەکەی هیچ چارەسەرێکی وەنەگرتووە ، دوای ئەوە ئەیبەن بۆ چۆمان لەوێشەوە ئەینێرن بۆ خەستەخانەی هەولێر ..
ماوەیەکی کەم لە خەستەخانە ئەبێت بە هۆی رێژەی زۆری سووتانەکە و وەرنەگرتنی چارەسەرەوە نەتوانراوە هاوکاری بکرێت و ژیانی لە مردن رزگار بکرێت ..
سەرەنجام لە خەستەخانەی هەولێر گیانی لەدەست ئەدات و لە قەسرێ بەخاك ئەسپێردرێت ..
بەداخەوە بۆئەم رووداوە دڵهەژێن و خامناکە ..
هیوادارین بێدەنگی لەم ڕووداوە نەکرێت ، ئێمەش وەکو پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە هەوڵ ئەدەین بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بکەین و تا ئەو کەسانەی هۆکارن و تۆمەتبارن لە فشار دانان بۆ سەر ئەم ژنە کە خۆی بسوتێنێت ، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت ..

لەهەمان کاتدا هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵەکەی دەردەبڕین.