قارس..بردنەوەی ، دەستکەوتێکی گەورەی ستراتیژیی…ا
قارس..بردنەوەی ، دەستکەوتێکی گەورەی ستراتیژیی..ا
لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا ، هەدەپە ئامانج گەلێکی پلان کرد بوو ، کە بەشی هەرەزۆری بەدەستهاتن.
یەکێ لەو دەستکەوتە گەورانە بەدەستخستنی شارەوانی شاری قارسە کە دەکەوێتە بەشی سەرەوە رۆژهەڵاتی باکوری کوردستان و دەروازەی باکور و تورکیایە بۆ ئەرمینیا.
ئەم شارە فرە نەتەوە و فرە ئاینزایە ، پاش ٢٠ ساڵ کە مەهەپەییە فاشیستەکان شارەوانیان لەدەست بوو ، ئەمجارە دۆران و هەدەپە بردییەوە. هەردوو کاندیدی هەدەپە :ئەيهان بلگین ،شەڤين ئالجا بوون بە هاوسەرۆکی شارەوانی.
ئەم پارێزگایە نزیکە لە سنوری ئەرمینیا ، ژمارەی دانیشتوانەکەی ١١٠ هەزار کەس دەبێت و رووبەرەکەی نزیکەی ٢٠٠٠ کیلۆمەتر دووجایەک دەبێت، کە دەکاتە ١/٤ ی رووبەری دەوڵەتی لوبنان .
پارێزگای قارس بەناوبانگە بەبوونی ئاساوارێکی زۆر تێیدا و ناوەندێکی گەورەی گەشتوگوزارە.
ئەردۆگان بۆ سەرمایەگوزاری ناوچەیەکی فرەوانی فرۆشتۆتە ئەمیری قەتەر ، وەک دەزانرێت ئەردۆگان لەگەڵ ئەمیری قەتەر کە هەردوکیان پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن لە جیهاندا .
ئەم زەربەیە لە دۆراندنی فاشستەکان کە هاوپەیمانی ئەردۆگانن ، زەربەیەکیش دەبێت لە خودی پرۆژەی فرۆشتنی ناوچە گەشتوگوزارییەکان بە ئەمیری قەتەر.
حسنی مەحلی گەورە رۆژنامەوانی تورکیا دەڵێت: ئەمیری قەتەر بە دەست یانی بەکاش پارە دەداتە ئەردۆگان وخانەوادەکەی.
لە مانگی ١٠ی ٢٠١٨ دا چەتەکانی ئەردۆگان کۆمەڵێک لە ئەندامانی هەدەپەیان دەستگیرکرد لەوانە ئەندام پەرلەمانی تورکیا شەفەق اوزانلي،و چەندانی دیکە.