نهێنییەکی جڤینی پۆتین وئەردۆگان، ئاشکرا بوو.. .!١
نیازی برایم
نهێنییەکی جڤینی پۆتین وئەردۆگان، ئاشکرا بوو..
رۆژنامەی”یەنی تشاگ” بە پێنوسی ئەحمەد تاکان، راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا نهێنییەکی گرنگی ئاشکرا کردووە ، ئاستی نزمی کەسێتی ئەردۆگان بەرامبەر پۆتین نیشان دەدات.
لە دوایین سەردانی ئەردۆگان بۆ روسیا ، یەکێ لە ئامادەبوانی وەفدی تورکی بە تاکانی راگەیاندووە کە ئەردۆگان تکای لە پۆتین کردووە کە نرخی گازی هاوردەی روسی بۆ تورکیا کەم بکاتەوە و خاتری تورکیا بگرن. پۆتین هەر گوێی لم داواکارییەی ئەردۆگان دەبێت ، تووڕە دەبێت و دەڵێت: چیدیکە لە بەردەمم ئەم بابەتە مەکەنەوە ئەمە دوایین جارە ، ئێمە ناتوانین ئەو بابەتە بە بابەتی سیاسی سازش بکەین . بۆ نرخی یەکەی گازی سروشتی دەتوانن بچن لەگەڵ گازپرۆم گفتوگۆ بکەن ، نرخەکان نرخی جیهانیە ، هەر وڵاتێ بەرژەوەندی خۆی دەوێت.
ئەم لێدانە لە ئەردۆگان ، بچووکردنەوەیەکی دیکەی پۆتینە بۆ ئەردۆگان ..
کەسێتی ئەردۆگان کەسێتیەکی نەخۆشە، تیرۆریستە، نوێنەرایەتی ئیسلامی سیاسی دەکات ، هەرکاتێ لە کەسێ ترسا ، تەنازولی زۆری بۆ دەکات ، بەرامبەر خەڵکی سڤیلیش زۆر بێویژدانە و وەک تیرۆریستێکی بێ بەزەیی دەبینرێت، دیمان چۆن عەفرینی داگیرکرد و چ کۆمەڵکوژییەکی تێدا ئەنجامدا ، دیمان چتۆ کۆمەڵکوژیی دژی شنگالییەکان لە رێگای پارتی و داعش ئەنجامدا، چی بەرامبەر بە ٥ شاری باکوری کوردستان لە ٢٠١٦ ئەنجامدا !!ا