تورکیا چەتەکانی داعش ڕێکدەخاتەوە
تورکیا چەتەکانی داعش ڕێکدەخاتەوە
دەوڵەتى تورک ئێستا هەوڵ دەدات سەرلەنوێ چەتەکانى داعش لە تورکیا رێکبخاتەوە. ئاژانسی فرات هەندێک ناو و زانیاریى چەتەکانى داعشی لە سوریا دەستکەوتووە، کە لە ژێر چەتری میت دا کار دەکەن بۆ ئەوەى بەرپرسەکانى داعش لە سوریا بگوێزنەوە بۆ تورکیا تاوەکو لەوێ رێکبخرێنەوە و لەلایەن میت و دەوڵەتى تورکەوە وەک میلیشیا بەکاریان بهێنن.
بەپێى زانیارییەکان هەندێک لە چەتەکانى داعش بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانى قەسەدەوە تەنگاو بووبون. بەپێى پلانەکانى میت هەندێکیان لە رێگەى قاچاخچییەکانەوە گواسترانەوە بۆ تورکیا. دەوڵەتى تورک بەشێک لەو کەسانەى لە ناو سوپا، پۆلیس و هەواڵگری دا جێگیرکرد و بەشێکیشیان بە ناو کۆمەڵگەدا بڵاوکردووەتەوە.
میت لە تورکیا دەستی بە ریکخستنەوەى ئەندامانى داعش و بنەماڵەکانیان کردووە و ئەوانەیان، کە دەتوانن بەشداری لە شەڕدا بکەن دەستنیشانیان دەکات. لەو چوارچێوەشەدا هەندێک لە چەتەکانى داعش کە بەشێوەى پلان بۆ دانەنراو چوونەتەوە بۆ تورکیا لە کامپەکاندا کۆدەکرێنەوە و سەرلەنوێ رێکدەخرێنەوە. ئەو کارە بەبێ بەکارهێنانى ناوی داعش و بەشێوەیەکى زۆر نهێنى بەڕێوەدەچێت.
ناوی چەند کەسێک کە لە میت دا کار دەکەن تاوەکو ئەندامان و ئەمیرەکانى داعش بگوێزنەوە بۆ تورکیا بریتین لەمانە:
ئیسماعیل ئەلعیدۆ: بە ناوی عەبدوڵا دەناسرێت. خەڵکى گرێ سپی (تەل ئەبیەزە) و لە عەشیرەى ئەل ئیلماتە. لە ناو داعش دا بەرپرسى جبەخانە بووە. دواى ئەوەى چوو بۆ تورکیا ئێستا کار بۆ میت دەکات.
عەبدولباست ئەلعیدۆ: برای ئیسماعیل ئەلعیدۆیە. چەتەیەک بووە لەناو داعش دا و لەسەر سنووری تورکیا کاری پێدرابوو. پەنابەران و ئەندامانى داعشی لە سوریاوە دەگواستەوە بۆ تورکیا. ئێستا کار بۆ میت دەکات.
مەسعود ئەلبەدر ئەلمەعروف: بە ناوى ئەبو تەیر دەناسرێت. خەڵکى گرێ سپییە و لە عەشیرەتی ئەل مەشهورە. لەناو چەتەکانى داعش دا بەرپرسى ئەمنیى سنوور بوو و لە کاروباری هەواڵگری دا بووە. ئێستا کار بۆ میت دەکات.
سەعدون ئەلعاشق: سەعدون چەتەى داعش بووە ئێستا لە تورکیا کار بۆ میت دەکات.
ئیبراهیم ئەلشوعەی: چەتەی داعش بووە ئێستا لە تورکیا کار بۆ میت دەکات.
براهیم ئەل زاکر: بە ناوی ئەبو محەمەد ناسراوە. خەڵکى گوندی مەکەنی ناوچەى مەیادینى دێرەزۆرە. دواى هەڵمەتى گەردەوولی جزیر چوو بۆ ناوچەى شەهبا، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراوە و بەشداری ریزی چەتەکانى دەوڵەتى تورک بوو.
ئێستا ئەرکی ئەوەى پێدراوە ئەو چەتە و ئەمیرانەى داعش، کە لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا خۆیان شاردووەتەوە بڕفێنێت بۆ تورکیا.
سەرچاوە/ ئاژانسی فرات