دوایین هەواڵ…..دوێنێ کێ سەرکەوت…..؟.ا

دوایین هەواڵ…..دوێنێ کێ سەرکەوت…..؟.ا

زۆرینەی شارەوانیەکان لە دەرئەنجامی کۆدەتای ئاکەپە لەدەست چوبوو ، هەدەپە بە شۆڕشێکی مەدەنی گەڕاندنییەوە دەستخۆیی.

دوایین هەواڵ بەم بەیانییە جەهەپە لەمیدیاکانی باس دەکات کە بە گوێرەی دەرئەنجامەکانی (YSK) واتە دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ،لە شاری ئیستانبۆڵ جەهەپە بە ٢٧٠٠٠٠ دەنگ لە پێش ئاکەپەیە .
هەندێ سەرچاوەی تایبەت, لەناو تورکیاوە،ئێستا پێیان راگەیاندم کە ئاکەپە ڤ دۆڕاندنی ئەستانبۆڵ بەقورس دەیبنێت و،پێی هەزم ناکرێت ، بۆیە خەریکی کۆدەتایەکی سپییە!.. ئەگەر ئاکەپە ئەم هەنگاوە بنێت ، ئەوەندەی دیکە لە نێو رای گشتی جیهانی ریسوا دەبێت و سەرکۆنە دەکریت.
ئەم پرسیارەی سەرەوە، وەلامدانەوەی هاسانە بەلەبەرچاوگرتنی دوو فاکتەری گرنگ کە یەکەمیان: پێناسەی ئەو هەلومەرجەی کە هەڵبژاردنەکانی باکور وتورکیای تیدا ئەنجامدرا.
دووەمیشیان: دیارە هاوکێشەی سیاسیی، بەمانایەکی دیکە بەکاربردنی تەکتیکێک لە پێناو ئامانجێکی گەورە.
بۆ خالی یەکەم…
زۆر لە میدیاکانی سەر بەئاکەپە لە باشور وهەندێ میدیاکاری بێئاگا باس لە دەستدانی ژمارەیەک شارەوانی دەکەن لەباکور ، بێ ئەوەی ئەم دووخاڵەی سەرەوە رەچاو بکەن .
راستیەک هەیە دەبێت ئاماژەئی پێبدەین ، کە هەدەپە هیچ شارەوانییەکی لەدەست نەمابوو بەکۆدەتایەکی سەربازیی وئەمنی هەموو سەرۆک شارەوانییەکانی دەرکرد وزیندانیکرد و ئەردۆگان پایوەکانی خۆی لە جێدا دانان.بەمانایەکی دیکە ئەوەی دوێنی ئەنجامدرا شۆڕشێک بوو هەدەپە ئەنجامیدا بۆ وەرگرتنەوەی شارەوانییەکان .ئەم خاڵە گرنگە مرۆڤ دەرکی پێبکات.
دەتوانین هەلومەرجەکەی ئەوێ رۆژێ کە پێش ٤ ساڵ هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدرا ودوێنی ،بەروارد بکەین:
١- لە ساڵی ٢٠١٤ کە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی دەستیپێکرد ، هەلومەرجێکی باشتر لەوەی ئێستا لە باکوری کوردستان وتورکیا لە ئارادا بوو ، فاشیەتی ئاکەپە و خودی ئەردۆگان ئەوەندە نەچووبووە سەرێ و باری ئاوارتە رانەگەیەنرا بوو. ئەم هەڵبژاردنە لە کەشوهەوایەکی پڕ لە تیرۆر لەژێر حوکمی نائاساییدا بەڕێوە چوو.
٢-هەدەپە کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی کرد ،هاوسەرۆکەکانی لە زیندانیدا نەبوون ، دەمیرتاش وفیگەن هەردوکیان لەگەڵ ٧٠٠٠ ئەندامی دیکەی هەدەپە ئێستا لە کونجی زیندانەکانن ، ئەمە بمانەوێت یا نا کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر پلانی خودی هەدەپە و مۆڕاڵی خەڵکی .
٣-هێشتا ئەو کات بەو شێوەی ئێستا گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلان ئۆجەلان بوونی نەبوو ، کە روونە ئۆجەلان کاریگەریی زۆری هەیە بەسەر خیتابی سیاسی و دانانی پلانی بەرەنگاربونەوەی فاشیەتی ئاکەپە، ئەم کەناڵە بۆ پلاندانان لە هەدەپە قەدەغەکرا.
٤-ئاستی تەزویر و تۆقاندن لەوپەڕیدا بوو ، هەر بۆ نمونە لە شاری شرناخ، سوپا و پۆلیس وجاسوسەکان دەنگیان دا ، شارێکی چۆڵ و خاڵی لە خەڵکی شرناخ دەنگی تیدا درا، شرناخ کە لە ٧٠٪ وێران بوو لەسەردەستی ئاکەپە ، خەڵکەکەی زۆرینەی ئاوارەبوون لەناو شارەکەدا نەبوون.
دەتوانین خاڵی دیکەش رێز بکەین بۆ بەراوردکردنی هەلومەرجەی ئێستا و ئەوکات ، وێرای هەموو ئەمانە ژمارەی دەنگدەری هەدەپە لە باکوری کوردستان زێدەی کرد لە ١،٣٠٠،٠٠٠ دەنگدەرەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ١،٩٠٠،٠٠٠ دەنگدەر .
زۆرینەی شارەوانیەکان دووبارە کەوتنەوە دەست هەدەپە و، وەک باسمکرد شۆڕشێک بوو ئاسەواری کۆدەتای ٢٠١٦ی راماڵیی.
بۆ خاڵی خالی دووەم… دیارە بە دیدی من کە لە خالی یەکەم گرنگترە ، ئەویش هەدەپە توانی ئاکەپە بێبەش بکات لە بردنەوەی شارە هەرە گەورەکانی تورکیا وەک ئەنقەرە پایتەختی ئیداری و بیروکراسی ، ئەستانبۆڵ پایتەختی ئابوری ، ئەزمیر وئەنتالیا دو پایتەختی گەشتوگوزار ، هەرەوەها ئەدەنە گەورەی شاری پیشەسازیی.
ئەو هاوپەیمانێتیە هەدەپە وجەهەپە گرنگ بوو بۆ شکاندنی فاشییزمی ئاکەپە ، ئەمە خاڵێکی جەوهەری بوو لە ستراتیژیی هەدەپە.
بەمانایەکی دیکە دەتوانین بڵێین ، هەدەپە ئەستانبۆڵ وئەنقەرە وئیزمیری پێش جەهەپە بردەوە.ئەگەر شکستی ئاکەپە لەلایەن جەهەپەوە یەک مانای هەبێت ، لای هەدەپە وگەلی کورد چەندین واتای هەیە.ئەم ئامانجە گرنگانەیی پێکا:
– کاتێ شارەگرنگەکان لە دەست ئاکەپە دێتە دەرێ بەمانا لاوازکردنی ئاکەپەیە بۆ پەلهاوێشتن بۆ پارچەکانی دیکەی کوردساتن بەتایبەتی رۆژئاڤا ودواتر باشور.
– بەمانا ناچارکردنی ئاکەپە بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلان ئۆجەلان و کردنەوەی دەروازەیەک بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە باکوری کوردستان ، ئاکەپە ناچارە دان بەو هێزەی هەدەپە دابهێنێت ، کە دەتوانێت هاوسەنگی هێز بگۆڕێت ، بەسەر ئەردۆگان وئاکەپە قڵپ بکاتەوە.
– ئەم هاوپەیمانێتیە نێوان هەدەپەو جەهەپە کە دەرئەنجامی ئەرێنی هەبوو ، دەکرێت ببێتە هەوێنی لێکنزیک بونەوەی زیاتر بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دووبارە بەیەکەوە هاوکاربن بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا..هەنگاوێکی باش بوو یا سەرەتایەکی باشە بۆ ئایندەیەکی باشتر.
– ئەم ستراتیژە واتە دەرهێنانی شارە گەورەکان لەدەست ئاکەپە، دەستی ئەردۆگان و ئاکەپە بۆ تەدەخولکردن لە رۆژئاڤا قوت دەکات و پرسی رزگارکردنی عەفرین زیاتر دەباتە پێشێ.
– بۆ باشوریش کاریگەری دەبێت وکاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت بۆ مورتەزەقەکانی لەباشور، وەک پارتی و یەکگرتوو و ئەوانی دیکە.
لەکۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ، بەهەموو پێودانگێک ئەم دەرئەنجامە گۆرانکاریی جددیی دەئافرێنێت ، کە دوور نییە تورکیا پەنا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ببات وزیاتر ئەردۆگان ریسوا و شکستخواردوو بکات.
لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەر ئەم بابەتە هێشتا قسەی دیکەمان دەبێت .

نیازی برایم

Niyazi Hamid Braim