!دوو راپۆرتەهەواڵێ گرنگ
نیازی برەیم
– داعش داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکراسی دەکات ، کە ریگاین پێبدات بچنە تورکیا ، یا ئیدلب.
ژمارەیەکی هیچگار زۆر مەترسیداری چەتەکانی ئەردۆ-داعش لە رووبەرێکی بچووک لە هەژین ، باهۆزی سەروو ،ماون ، گەمارۆدراون ، داوایان لە هێزەکانی سوریای دیموکراسی کردووە کە رێگایان پێبدەن بە کردنەوەی کۆریدۆرێک بچنە تورکیا بەتەنسیق لەگەڵ دزگای جاسوسی میت ، یا ئەوەتا رێگەیان پێ بدرێت بۆ ئیدلب.هیزەکانی سوریای دیموکراسی ئەم داوایەی چەتەکانی ئەردۆ-داعش رەتکردۆتەوە و دوو رێگای لە پێش داناون ،یا تەسلیم بوون ویا ئەوەتا تونابوون.
دووبارە داعش بەڵگەیەکی دیکەی دا بەدەستەوە کە تورکیا پەناگەی داعشە و ئەردۆگانیش خەلیفەیانە.
– فەرەنسا بەرەسمی خۆسەری دیموکراسی رۆژئاڤا-باکوری سوریا دانپێدادەنێت.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکرایکرد کە بەرەسمی داوایان لە خۆسەری دیموکراسی باکوری سوریا کردووە ، کە زیاتر لە ١٣٠ لە تیرۆریستە موترسییەکانی داعش کە بەرەگەز فەرەنسین ، دەگەڕێنێتەوە بۆ فەرەنسا بۆ دادگاییکردنیان.
ئیمڕۆ فرانس ٢٤ دیمانەیەکی لەگەڵ کۆمەڵێ ژنی تیرۆریستی داعش بە رەگەز فەرەنسی ئەنجامدا ، وەک دەردەکەوێت هەموویان تیرۆریستی سەرسەختن ، پێویست دەکات لە کاتی گەڕانەوەیان دادگاییان بکرێت و جارێکی دیکە ژیانی مەدەنی بەخۆیانەوە نەبێنن..
هەموو ئەو چەتە بیانیانە بە فەرمانی دەزگای جاسوسی میت لە ئەوروپا وجیهان کۆکراونەتەوە ، لە ریگای تورکیاوە رەوانەی سوریا وعێراق کراون بۆ مرۆڤ کوشتن.
زیاتر لە ٥٠٠٠ تیرۆریستی داعش هی زیاتر لە ٥٠ دەوڵەت بە ژن ومنداڵەکانیان لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراسی دەستگیرکراون .
چەندینجار هێزەکانی سوریای دیموکراسی داوای لە دەوڵەتەکان کردووە بێن تیرۆریستەکانیان ببەنەوە ، بەڵام جگە لە فەرەنسا و شیشان بەرەسمی هیچ دەوڵەتێک نەهاتووە.
ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکراسی و خۆسەری دیموکراسی باکوری سوریا ، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات ، دادگایەک لە رۆژئاڤای کوردستان دابنێت و دادگاییان بکات و رەوانەی دەوڵەتەکانیان بکەنەوە یا زیندانییەکی گەورە بۆ ئەو تیرۆریستانەی ئەردۆ-داعش بینا بکات.