· بۆچی میحوەری شەڕ و تیرۆر دژی بڕیارەکەی ئەمەریکان؟!

Image may contain: 4 people, beard and hat

·  بۆچی میحوەری شەڕ و تیرۆر دژی بڕیارەکەی ئەمەریکان؟!
کاریگەری بە تیرۆر ناساندنی پاسداران ، کێ دەگرێتەوە!.

Niyazi H. Braim

چەند رۆژێک پێش ئێستا ئیدارەی سەرۆک ترامپ بەرەسمی پاسدارانی وەک قەوارەیەکی تیرۆریست ناساند .ئەم ناساندنە دەمێکە بەپراکتیک ئەمەریکا جێبەجێی دەکات ، لێ بەرەسمی ناساندنی بۆ سنوردانانە بۆ هەموو ئەو قەوارانەی دیکە لە دەوڵەت وحزب و گروپی سەربازی کە ماماڵە لەگەڵ پاسدارانی کۆماری سێدارە دەکەن.
عادل عبدلمهەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، کە ناسراوە بە کەسێکی هەلپەرست و تاڵانچیی و نزیک لە کۆماری سێدارە دەڵێت: هەوڵی زۆرماندا لەگەڵ ئەمەریکییەکان کە پاسداران نەخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.
عادل عبدلمهدی ئەم هەوڵەی کە داوە لە ژێر فشاری ئێران بووە ، لێ ئەمەریکا عادل عبدلمهدی دەناسێت ، بۆیە گوێی بەداواکەی نەداوە.
دوور نییە سەرۆکی پارتیش کەنالەکانی خۆی ،بە فەرمانی ئەردۆگان ، ئەویش لەگەڵ ئەمەریکییەکان خستبێتەگەڕ ، لێ بە هۆی ئەوەی هیچ سەنگی سیاسی نەماوە دوای بەرکەنارخستنی بەهۆی گاڵتەجاڕیی ریفراندۆمەوە ، دیسان کاریگەری نەبوو.
وەزیری دەرەوەی ئەردۆگان نارەزایی بەرامبەر ئەم بڕیارەی ئەمەریکا دەربڕیی و بەهەمان شێوە قەتەر یش ، ئەویش بە بڕیارێکی تاک لایەنەی دانا.
دەمێکە هاوپەیمانێتی نێوان ئیخوانی تیرۆریست وسوپای پاسداران و حەشدی شەعبی تیرۆریست و پارتی لە ئارادایە وئێمە لە زۆر بۆنە باسمان کردووە.
بۆچی، بەرەی شەڕ و تیرۆر، تورکیا وقەتەر وعادل عبدلمەهدی و پارتی دژی ئەم بڕیارەی ئەمەریکان؟!.
بە کورتی بۆ وەلامی ئەم پرسیارە دەڵێێن: ئیدی هیچ کام لەو لایەنانە ناتوانن بە ئاشکرا وبە نهێنی مامەڵە، سیاسی وئابوری و بازرگانی، لەگەڵ پاسداران و بەتایبەتی قاسم سلێمانی بکەن.
عادل عبدلمەهدی هەموو فەرمانێکی لە قاسم سلێمانییەوە بۆ دێت ، زۆرینەی وەزیرەکانی بە فەرمانی قاسم سلێمانی دامەزراون.
بۆ لەمەودوا سەرۆکی پارتی ناتوانێت تەگبیر و پیلان بەیەکەوە لە سەرێ رەش لەگەڵ قاسم سلێمانی دابرێژێت ، تەنانەت ناتوانێت بە نهینیش ، چونکە ئەمەریکا ئەوەندە چاوی چاندووە و ئامێری ئاوای پێشکەوتووی هەیە دەتوانێت جولەکانیان دیاری بکات.
تورکیا کە نارازییە ، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، کە ناتوانێت لەگەڵ پاسدارن تەنسیق بکات بۆ لێدانی گەریلاکانی پەکەکە وپەژاک ، دوور نییە ئەمەریکا بۆ لەمەودوا مامەڵەیەکی تایبەت هاوشێوەی یەپەگە و یەپەژە لەگەڵ گەرلاکانی پەژاک بکات ، ئەمەش بۆ تورکیا کارەساتە.
ئابوری ئێران بە دەست پاسدارنە ، بۆیە تورکیا وپارتی بۆ لەمەودوا ناتوانن پارەکانی ئەم دەزگایە(پاسداران) سپی بکەنەوە ، یا مامەڵەی بازرگانی لەتەکدا بکەن..