خوەبەخشێن نفشێ نوی”نەوەی نوێ” گەلەک بێ هیڤی بوینە داخازا چارەسەریێ دخازن

پشتی بەلاڤکرنا لێدوانێن جودا جودا ژ لایێ پەرلەمانتارێن نەوەی نوێ ل کوردستانێ و پەلەمنتارێن نەوەی نوێ ل بەغدا ب دژی سەرکردێ خوە . هەروەسا چاڤپێکەفتنا ن ر ت دگەل سەروکێ ڤەلڤینا نفشێ نوی شاسوار عەبدولواحد کری ئەڤ دای خویاکرن وی چ دەست دگەل چ هێرشان نەبو ل سەر چ ئەندامێن خوە یان پەرلەمانتارێن خوە. ئەڤ ئالوزیە گهەشتیە ناڤ جەماوەرێ خەلکێ کوردستانێ خەلکەکی هیڤیەکا مەزن هەبو ب ڤێ ڤەلڤینێڤە و ئێکجار خەلک بێ هیڤی کر پشتی پەیدابونا ڤان بالان. چونکی راستە ڤەلڤین ئوپوزسیونەکا ب هێزە بەس ٨ ئەندام تەنێ هەنە ل پەرلامانێ کوردستانێ ئەڤەژی گەلەک کێمە بو بەرهەنگاریکرنا دەستەلاتێ. چونکی دەستەلات ب ساناهی دکاریت ڤان پەرلەمانتاران بێدەنگ بکەت چ کارتێکرن نەبن ل سەر رێڤەبرنا یاساو دانانا یاسا. ئەگەر هێشتا لاواز تر لێ بێن ببن دوژمنێن هەڤدو ئەڤە بێهیڤیاکا ئێکجار مەزنە. ئەڤ ڤەلڤینە دێ بەرەف نەبونێ چیت. ڤێجا ل ڤێرێ ئێک چارە یاباش هەیە ئەوژی کومبونەکا ژ دل بکەن بو نەهێلانا ئاریشاو چارەکا ب لەز بینن بو ئێکگرتنا ڤەلڤینا نفشێ نوی ب هێزکرنا ڤێ ڤەلڤینێ. ئەڤە نمونەک ژ خوەبەخشێ ڤەلڤینێ ل فێس بوکێ بەلاڤکریە كاوە غەفور!!ا

 
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

نامەیەکی کراوە بۆ دڵسۆزان و خۆبەخشان و سەرکردە بەڕێزەکانی نەوەی نوێ لە سەرووی هەموویانەوە کاک شاسوار و کاک رابون و کاک سەرکەوت ..
سڵاوی خواتان لێ بێت .
لە سۆنگەی خەمخۆری و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و گێڕاونەوە بۆ مەنتقی عەقڵ و حیکمەت و نەهێشتنی دوو دڵی و دڵەڕاوکێیی لە لای هەزاران دڵسۆز و لایەنگری جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بۆ مەبەستی چارەسەر کردنی ئەم کێشە لە ناو بەرە کە دڵی ناحەزان و هەلپەرستانی خۆش کردووە و زاڵبوون و بەرەنگاربوونەوەی هەر کێشە و قەیرانێکی تری ڕوخێنەر کە رەنگە لە ئایندەش دا بەرۆکی جوڵانەوەکە بگرێت ، ئەم نامە کراوەیە ئاراستەی بەرێزتان دەکەین بە هیوای دروستکردنی کاریگەرییەکی ئیجابی و گەیشتن بە ئاکامێکی کۆتایی دروست ، کە چەند پێشنیار و خاڵێکی تێدایە ، هیوادارم بە هەند وەریبگرن وسنگی فراوان پێشوازی لێ بکەن و پشتگیری لێ بکرێت ..
١. واز هێنان لە هەموو قسەیەکی نەشیاو و راگرتنی تۆمەت دروستکردن و ناوزراندن ..
٢. هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵا و دروستکردنی لیژنەیەک بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردن و دروستکردنی ئۆرگانێکی نوێ ی خاوەن بڕیار .چونکە ئەو ئەنجومەنە لە بارودۆخی رابردوودا دروست بووە ولە ئێستادا دوو کەرت بووە و ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات .
٣. دەستنیشان کردنی هەرسێ بەرێزان کاک شاسوار کاک رابون و کاک سەرکەوت وەک ئەندامی ئەو ئۆرگانە نوێە .ئەوەش لە بەر رۆڵ و قورسایی ئەو بەرێزانە لە جولانەوەکە و پێگەی سیاسی خۆیان ..هەروەها متمانەدانەەو بە سەرۆکی ئێستای جولانەوەکە .
٤ . دروست کردنی داراییەکی سەربەخۆ کە سەرچاوەکەی ئەندام پەرلەمانتارەکان و دڵسۆزان و خۆبەخشانی نەوەی نوێ بێت ..
٥. کێشانەوەی سکاڵاکان و داخستنی ئەو بابەتە ..

بێ گومان تێپەڕاندنی ئەم کێشە مەترسیدارە بە جوهد و دلسۆزی هەموولایەک دەبێت ، نەوەی نوێش زیاتر بە هیزتر دەبێت و دەبیتە خاوەن پەیامێکی جیاواز و پرشنگدار و جێگای ئومیدی خەڵکی کوردستان ..

خوای گەورە بمانگەڕێنێتەوە سەر ریگای راست ..

کاوە غفور 
خۆبەخش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ
٢٠١٩/٤/٢٦