چۆنیەتی بوونەن بە زەردەشتی!

توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاین و به‌وه‌ڕییه‌کانی زه‌رده‌شتیه‌ت
چۆنیەتی بوون بە زەردەشتی!
هەمووان ئازادن کە خۆیان بە زەردەشتی، بەهدین
ومەزدەیەسنی بزانن و ناو لێبنن.
زەردەشتی بوون، پێش هەموو شتێک، وشیاریە لە باوەڕێکی
قووڵ و دەروونی بۆ باشترین ڕاستی و درووستی؛ زەردەشتیەک لەو باوەڕەدایە کە ڕاستی
باشترین چاکه و خوڵقێنەرە بەڵام درۆ، وێرانگەری گیان و جیهانە. بەختەوەری ئەو
لەگەڵ بەختەوەری تاکەکانی تر تەواو دەبێت. بۆ ئەو جیهان یەکە، واتە هەر چییەک هەیە
تێکەڵاوی یەکترە و چارەنووسی یەکێک لە چارەنوسی ئەوانیتردا کاریگەری دەبێت.
ئاو ، با ، ئاگر و خاک و هەر چییەک لەوانە درووست بووە،
بە ئاهوورایی دەزانێت و لە چەپەڵی و لەناوچوونی ئەوانە و چەپەل بوونی خوی، دووری
دەکات. ڕوەک و بوونەوەران بە چەرخەی بوون دەزانێت و ئازاریان نادات لەبەرئەوەی
ئاسەوارەکەی ئازاردانی خۆی و جیهانە.
زەردەشتی ستایشی ژیری دەکات، ژیریەک کە لە قووڵایی
بوونیەوە دەستپێدەکات و پێی باشە. لەو ڕووەوە پێشی دەڵێن” مەزدەیەسنی”
واتە ستایشکەری زانست و ژیری. ژیرییەک کە لە کۆمەڵگەی ئەودا بە شێوەیەکی کۆ، بۆ
هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەندیشە باشەکانی تر، ژیانی ئەو بەرەو باشە دەبات و
رێکی دەخات، ڕێکخستنێک کە بەختەوەری خۆی و هەمووانی بەدوواوە دێت.
ئەگەر ئێوەش وا بیر دەکەنەوە باوەڕ، وتە و کردەوەکانتان
لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە، ئێوەش زەردەشتی و مەزدەیەسنییەک یان ستایشگەریکی
زانست و زانیاری و ژیرین.
ئەمە پێناسەیەکی ڕاستین و هەڵبژاردنێکە لەسەر بنەمایەکی
ڕاست، لە ئەنجامدا کردارێکی تاکییە.
زۆرینه‌ی کوردان، که وا دایکان و باوکانیان له کات و
شوێنێکدا و به هۆی ڕووداوی جیاوازه‌وه ( جار نا به هۆی زۆره‌وه ) له ئایینی
زگماکی خۆیان دوورکه‌وتنه‌ته‌وه و شوێن ئایینێکی تر که‌وتوون، له‌م چاخه‌دا
چاوانیان به ڕووی ڕاستیه‌کان، ڕووناکی نه‌ریت و ئایینی مێژووی خۆیان کراوه‌ته‌وه
و ده‌خوازن بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕاستی خۆیان.
زۆربه‌ی کوردان له‌وانه‌یه زۆر ڕێگایان له‌به‌رده‌مدا بێ
هه‌تاکوو گیان و ده‌روون خۆیان له پیسایی هەزاران ساڵ پاک که‌نه‌وه به‌ڵام هه‌روه‌ها
که گوترا ئه‌مه ڕه‌وت و پێواژۆیه‌که و جوان وایه رێگا ببینرێته‌وه و ڕوناکی
خۆی بنوێنێت. ڕێبوار بۆ خۆی ڕێگا ببینێته‌وه و به‌ره‌و ئامانج وئامانجگه ببێته‌وه.
هه‌موو خۆشه‌ویستانی هاوزێد و هاو باوه‌ڕیش ئازادن که
خۆیان زه‌رده‌شتی- به‌هدین- مه‌زده‌یه‌سنی بزانن ئه‌و ناوانه له خۆیان بنێنن و
بۆ که‌سیش نییه له سه‌ر بنه‌مای ئازادی جه‌وهه‌ری مرۆڤ لێیان بپرسێته‌وه.
له‌لایه‌کی که‌شه‌وه به ئازادیه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
ئازادیه له چوارچێوه‌ی ڕاستی و چاکه‌دا بمێنێته‌وه، شیاوه که هه‌ر که‌سێک وه‌ڵامده‌ری
هزر و گوته‌ی هه‌ڵبژێردراوی خۆی بێت.
ئازادی به واتای بێ به‌ند ومه‌رج و گێره‌شێوێنی نییه،
که ئه‌گه‌ر وا بێت دنیا تێک ده‌دا. به‌دینه‌کی ئازاد، مرۆڤێکی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووه
که وه‌ڵامده‌ری هه‌ڵسوکه‌وتی خۆیه و ئه‌رکی کاره‌کانیشی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و زه‌مین
و زه‌مه‌ن و خه‌ڵکی به به‌رپرس نازانێت. مه‌زدیه‌سنا باوه‌ڕی بیرمه‌ندان و پێگه‌یشتووانی
نه‌ریتیه.
ئیتر به‌سه هه‌رچی خۆمان ، هزر و ژیانی داهاتوومانه
بده‌ینه ده‌ست خه‌ڵکی دیکه‌وه، ئه‌ویش دژمنه‌کانمان و کڕنۆش بۆ ئایینه بیانی و
نا خۆیه‌کان بردن. دینێک که‌وا مرۆڤ به بیری ناوێت و ته‌نیا کۆیله و مه‌ڕی ده‌وێت
که‌وا سه‌ر له ژێر بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویستیان سه‌ریشی ببڕن ده‌نگ نه‌کات.
زه‌رده‌شتیه‌ک سه‌ربڵێند و سه‌ر به‌رزه به‌وه‌ی له که‌شکۆڵی
دابونه‌ریت و ئایینی و مێژووی ئاکاری خۆیدا هه‌یه و مرۆڤێکی ئازاده که سه‌ر له
ئاستانی نه‌زان و دز و هۆڤان دانانه‌وێنێت.که وا بوو سه‌ر بڵێند بین و خۆمان به
کورد و زه‌رده‌شتی – به‌هدین – مه‌زدیه‌سنی بزانین و به نێو بکه‌ین.
چۆنی تێکه‌ڵ به خانه‌واده‌ی گه‌وره‌ی زه‌رده‌شتیانی
کوردستانی بین؟
ئه‌مه پرسیارێکه زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت
بگه‌ڕێنه‌وه داوێنی ئایینی زگماگی بیری لێ ده‌که‌نه‌وه.بۆ تێپه‌ڕین له قۆناغی
په‌ژراندن له ئایینی زه‌رده‌شتیدا، که هه‌مان “سدره‌پوشی” ه‌یه، ده‌بێت
شه‌رتی شوێنی و زه‌مه‌نی له به‌ر چاو بگرین و له‌وێدا که ناکرێت، پێویست نییه
بکرێت تا کاتێک هه‌لومه‌رج له‌باربوو. به‌م هۆیه‌وه هه‌رکه‌سێک که په‌یامی زه‌رده‌شتی
پێگه‌یشت و له‌به‌رانبه‌ر ویژ‌دانیدا هه‌ڵیبژارد زه‌رده‌شتی بێت؛ ئه‌وه زه‌رده‌شتیه
و ده‌توانێت خۆی به زه‌رده‌شتی بزانێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له لایان کۆمه‌ڵگاوه
نه‌هاتبێته ناسین.
بۆ چوونه ناو کۆمه‌ڵگاوه وه‌ک زه‌رده‌شتیه‌ک، هه‌چ کات
که به شیاو بزانێت ده‌توانێت خه‌ڵکی هۆشیار بکه‌یته‌وه و ئه‌گه‌ر له‌بار بوو له
رێگه‌ی که‌سێکه‌وه که‌وا به پێ یاسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئیزنی به رێوه بردنی
ئاهه‌نگی”به‌راوانک بستن”ی پێدراوه‌به‌شێوازێکی فه‌رمی ده‌توانیت ئه‌م
قۆناغه تێپه‌ڕێنیت، ده‌نا له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هاو بیران و هاوویژدانه‌کانتا
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆت وه‌ک زه‌رده‌شتیه‌ک به‌رێوه ببه تاکو له یه‌که‌مین ده‌رفه‌تی
شیاو دا ئاهه‌نگی پشتوێن به‌ستن به‌رێوه ببه‌یت و تێکه‌ڵ به خانه‌واده‌ی مه‌زنی
خۆت ببیت.به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بوونت له لایان ماڵباته‌وه پشتیوانی
لێبکرێت، ده‌بێت ئه‌و پێویستیانه‌ی که‌وا ماڵباتی زه‌رده‌شتیان بۆ به‌ڕێوه بردنی
کۆمه‌ڵگای خۆیان خوازیارن، له لایه‌ن (تازه) به‌هدینه‌وه بپه‌ژرێت وبه‌ڕێوه
ببرێت تا سامانی زه‌رده‌شتیان ئاڵۆز نه‌بێت و پێوه‌ندی تاکه‌کان تووشی قه‌یران نه‌بێت.
ئێستا تۆزێک قووڵترسه‌یری ده‌که‌ین و ئاماژه به سێ
پێویستی گرینگ و بنچینه‌ی ده‌که‌ین:
1. باوه‌ڕی ده‌روونی
2. ده‌رکه‌وتی ده‌ره‌کی
3. به‌رز نرخاندنی په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌رێوه‌بردنیان
1- باوه‌ڕی ده‌روونی
خودای زه‌رده‌شت زاناترین و تواناترینه. ئه‌هوورا مه‌زدا
خودای یه‌کتایه؛ مرۆڤی بیرمه‌ندی ئافراند و ئازاد هێشتیه‌وه تاکوو به هه‌ڵبژاردنی
ڕێگای دروستی ژیان، خۆی لێ نزیک بکاته‌وه و به وێنه‌ی خوداکان بژیت.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر هزری پاک (وهومن) هه‌ڵبژێرێت وله‌گه‌ڵ
یاساکانی دنیا، ئاسمان و سرووشت، که پێیان ده‌گوترێت ” ئه‌شا” هاو ئاهه‌نگ
بێت و دواتر به په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی چه‌په‌ڵ و ناپه‌سه‌ند و زاڵ بوون به
سه‌ر هه‌سته‌وه، کرده‌وه‌ی چاک(خشترا) پیشه کات، ده‌گاته دڵنیای ده‌روونی یا
“ئارمئیتی” و ئه‌گه‌ر ئه‌م دڵنیا بوونه به‌رده‌وام بێت، مرۆڤ له ڕه‌هایی
یا ” هوروتات” نزیک ده‌بێته‌وه و هه‌رچه‌نده مرۆڤ له لووتکه وترۆپک
نزیک بێته‌وه له مردن دوورتر ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر له لووتکه بێت، هه‌تا هه‌تایه
ده‌ژیت وده‌گاته نه‌مری (ئامرتات). له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤی بچووکه و بێ توانای سه‌ره‌تا
خوداناس ده‌بێت.
مرۆڤ به هه‌ڵبژاردنی ڕیگای ئه‌شا ( ڕاستی و دروستی) و
ده‌ربازکردنی، خۆ به خۆ ده‌که‌وێته به‌ره‌ی شه‌ڕ له گه‌ڵ چه‌په‌ڵی وخراپیه‌کان.
ئه‌م پێکدادانه له شێوازی شه‌ڕی ڕووناکی و تاریکی، زانست و نه‌زانینه،
پێکدادانێک بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی، خوێنڕژتن و توندوتیژی، بۆیه پێویسته
گرووپێک له به‌ره‌ی ڕووناکیدا ڕاوه‌ستن وبه‌ره‌و تاریکی تیر بهاوێژن و به‌م کاره‌ی
خۆیان دڵخۆش بن که‌وا تاریکی له نێو ده‌ڕوات.
ڕێگای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تاریکی هه‌ڵگیرساندنی چرایه‌که
و زۆرکردنی ڕووناکیه‌که‌یه تا تاریکی واتای خۆی له ده‌ست بدات. رێگای له ناو
بردنی نه‌خوێنده‌واری په‌ره پێدانی خوێندنه نه‌ک ته‌فروتوون کردنی نه‌خوێنده‌واران.
زه‌رده‌شت ئێمه فێری توند وتیژی و شه‌ڕ ناکات. هیچ شه‌ڕێک
براوه‌ی نییه. شه‌ڕ قه‌ت نه‌یتوانیوه کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکوو بۆ خۆی
کێشه‌ی تازه‌ی ئافراندووه. هه‌موو شه‌ڕێک له ئاکامدا به ئاشتی و ئاگربه‌ست ده‌گات.
هیچ شه‌ڕێک و له‌ناو بردنێک هه‌ته هه‌تای نییه، که‌وا بوو بۆ ده‌رمانی ده‌رده‌کانی
مرۆڤایه‌تی تا ئه‌و جێگایه‌ک که ده‌کرێت ده‌بێت خۆ له شه‌ڕ لاده‌ین، به‌ڵام ئه‌م
گوته به واتای بێ به‌رگری بوون نییه. له ئایینی زه‌رده‌شت دا رێکخراوێک بۆ شه‌ڕنانه‌وه
نییه به‌ڵام رێکخراوی به‌رگری هه‌یه، چونکوو هه‌موو کات نه‌زانان و خراپ بیرانێک
هه‌ن کە شه‌ڕ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا داده‌سه‌پێنن. که ئه‌گه‌ر وا بوو ده‌بێت خۆبپارێزین
و شه‌ڕخواز به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی به‌رین.
ئارمیتی (ئارامش) نزیکترین و به‌رچاوترین ده‌سکه‌وتی
ڕاهێنانه‌کانی زه‌رده‌شته. ئاوا کردن ته‌نیا له ئارامشدا ده‌بێت. پێش نیازی په‌ره
و مه‌زن بوون ئارامشه. ئاواکردنی دنیایه‌کی پڕاوپڕ له ئاشتی به ته‌نیا به‌هه‌وڵدان
له پێناو ئاشتیدا مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئارامش مسۆگه‌ر نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که
مرۆڤه‌کان خشترا (کرده‌وه‌ی چاکه) له پێش گرن وله گه‌ڵ ئه‌شا (سامان و نه‌ریتی
سرووشتی) هاو ئاهه‌نگ و هاو ته‌ریب بن. ته‌نیا ئه‌و که‌سانه ده‌توانن یاساکانی
دنیا و سامانی سرووشتی که بناغه‌ی ڕاستی و دروستیه بپارێزن که وهومن (هزری
ڕووناک) یان هه‌ڵبژاردبێت.
که‌وا بوو داهاتووی دنیا له مێشکی مرۆڤه‌کاندا دێته
ئاراوه. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان ڕووناک هزر بن ، که‌ون و ئاخشیج ( سرووشت، توخمی دنیا
) مه‌زن بزانن و له به‌رانبه‌ری ڕانه‌وه‌ستن هه‌ول بۆ پاراستنی ژینگه بده‌ن و به
کرده‌وه چاکه‌کانی خۆیان مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئارامش به‌رن؛ مرۆڤایه‌تی گه‌شه ده‌ستێنێت
و له دنیادا ده‌گاته ئاستی نه‌مری و ده‌توانێت بافرێنێت و هاریکاری کردگار بێت.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین له هه‌ر لایه‌که‌وه بڕۆین و له هه‌ر گۆشه‌یه‌که‌وه سه‌یری
“چه‌رخی گه‌ردوون” و ” مرۆڤ و داهاتووی” بکه‌ین سه‌ر ئاخر ده‌گه‌ینه
“ئه‌مشاسپه‌ندان” که فه‌لسه‌فه و جیهان بینی ئایینی زه‌رده‌شتیه.
ئه‌گه‌ر ئێمه فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت بپه‌ژرێنین
له ده‌روونه‌وه ده‌بینه زه‌رده‌شتی.
2- هێمای ده‌ره‌کی
ئه‌وکات که‌وا مرۆڤ له ناخی خۆیدا، به ئا‌هوورا مه‌زدا
و فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت باوه‌ڕمه‌ند بوو و ویستی له‌م باوه‌ڕمه‌ندیه‌ی
خۆیدا له گه‌ڵ دیتران( که‌سانیتر) هاوڕێ بێت، پێویست ده‌بێت په‌یمانی هاوسۆزی به
ئایینی به‌هی و زه‌رده‌شتیان ڕابگه‌ینێت.
” به‌روانک به‌ستن” هێمای ده‌ره‌کی زه‌رده‌شتی
بوونه. به له‌به‌ر کردنی به‌روانک و به‌ستنی پشتێن مرۆڤ هه‌م له گه‌ڵ خۆی و هه‌م
له گه‌ڵ دیتران په‌یمان ده‌به‌ستێت که ڕێگای زه‌رده‌شت بگرێته به‌ر. به‌روانک
له به‌ر کردن ژیانه‌وه و له دایک بوونه‌وه‌ی مینه‌وی ( واتادار ) له ئایینی به‌هی
و ئافرێنه‌ره. له‌به‌ر کردنی به‌روانک و به‌ستنی پشتێن هه‌نگاوی کرداری بوون به
زه‌رده‌شتیه.
— به‌روانک
به‌روانک کراسێکی بێ قۆڵه و نه‌ڕازاندراوه‌ته‌وه،
له قوماشێکی سپی ڕه‌نگ. ئێخه و قۆڵی درێژ هه‌ردووک هێمای خۆده‌رخستنه. ساکار و
سپی بوونی به‌روانک پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌وکه‌سه نایه‌وێت به له به‌ر
کردنی به پله‌یه‌ک بگات و بیکات به ئامرازێک بۆ به‌رزه‌فڕیه‌کانی خۆی.
به‌روانک، جلی پێنازین نییه. کنجێکی ساکار و پاکه که
پیشانده‌ری ساده‌یی و پاکیه و ڕه‌نگ و ڕیای تێدا نییه.
به له به‌ر کردنی ئه‌م کنجه ساکاره، سپی و پاکه،
مرۆڤ هاوڕه‌نگی زه‌رده‌شتیانی دیکه ده‌بێت و ده‌بێته به‌هدین.
پشتێن به‌ستن
یه‌کێك له نیشانه‌کانی زه‌رده‌شتی و دیارده‌ی بلوغی
مناڵی زه‌رده‌شتی،پشتێنی پیرۆزه. پارچه‌یه‌کی سپی که گشت ژنان و پیاوان سێ جارله
قه‌دی پشتییان ده‌به‌ستن و سێ گرێ ( ئه‌ڵقه )ی لێ ده‌ده‌ن، ئه‌و نه‌ریته‌هێشتاش
له ناو کورده‌کاندا باوه و وه‌ک نیشانه‌ی سێ گه‌وهه‌ری زه‌رده‌شتی به‌دیارده‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی دەناسرێت.
پشتێن به‌ستن یه‌کێکه له پێویستیه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شتی.
کاتێک منداڵ ده‌گاته ته‌مه‌نی حه‌وت، ده یان پازده ساڵی، پێویسته که پشتێن
ببه‌ستێت. به‌و پێیه پشتێن له‌سه‌ر سه‌دره ده‌به‌سترێت به ناو قه‌دی منداڵدا.
له کتێبی” بندهشن” به‌شی 5 و 10دا هاتووه:
له هه‌ر جێگایه‌کی دنیا به‌هدینێک” زه‌رده‌شتیه‌ک”
کرده‌وه‌یه‌کی چاک ئه‌نجام بدات، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی پشتێنیان به‌ستوو، سوودی
لێوه‌رده‌گرن. پشتێن له کۆندا له خوری مه‌ڕ، موی بزن و په‌شمی وشتر و لۆکه
چێندراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه له خوریمه‌ڕ ده‌چێندرێت. پشتێن، به‌ندی به‌نده‌یی
” ئاهوورامه‌زدا”یه که پێویسته زه‌رده‌شتیه‌کان هه‌میشه‌ه له‌گه‌ڵیان
بێت. که‌سێک له کاتی مه‌له کردندا و ته‌نانه‌ت ژنان له کاتی ” مانگانه”
پێویسته له ناوقه‌دی خۆیان ببه‌ستن، نه‌بوونی پشتین گۆناحه. ئه‌و پشتێنه له
72 تاڵ ده‌چێندرێت و ئه‌و 72 تاڵه ئاماژه‌یه به 72 به‌ندی” یه‌سنا”.
دابه‌شکردنی به 12 تاڵه گه‌وره‌تر ئاماژه‌یه به 6 ئه‌مشاسپه‌ندان و 12 مانگی
ساڵ. ئه‌و پشتێنه پێویسته 3 ده‌ور به‌ده‌وری ناوقه‌ددا ببسترێت. ئه‌و سێ ده‌وره
بۆ یاده‌وه‌ری سێ ده‌سته‌واژه‌ی” همت”،” هوخشت”و”
هورشت”ه. له کاتی به‌ستنی پشتێندا پێویسته که ئه‌و 3 ده‌سته‌واژه‌یه له‌بیر
بێت. پشتێنه‌که پێویسته چووار گرێ لێبدرێت. له گرێ یه‌که‌مدا زه‌رده‌شتیه‌کان
شایه‌تی ده‌ده‌ن به ” یه‌کتایی” ئاهووره‌مه‌زدا، له گری دووه‌مدا شایه‌تی
ده‌ده‌ن که ” ئایینی زه‌رده‌شت” ڕه‌وایه و له لایه‌ن ئاهوورامه‌زدایه.
له گرێ سێیه‌مدا شایه‌تی ده‌درێت به سپێردراوی” پیغه‌مبه‌ر زه‌رده‌شت”
و له گرێ چوواره‌مدا قبووڵ کردنی سێ بنه‌مای گرنگی مه‌زده‌یه‌سنا: هزری ڕوون، وته‌ی
باش، و کرده‌وه‌ی چاکه.
3- په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
زه‌رده‌شتی، مرۆڤێکی ئازاده که به بیره‌وه، ڕێگای زه‌رده‌شت
هه‌ڵده‌بژێرێت و به به‌روانک به‌ستن ، چالاک بوونی خۆی له‌م ڕێگا ده‌ر ده‌بڕێت.
هه‌نگاو له ڕێگایه‌ک ده‌نێت که‌وا به‌خته‌وه‌ری و ژیانێکی شاد بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی
ده‌کاته ئامانجی خۆی. ئایینی زه‌رده‌شت، ئایینی تێکۆشانه. مه‌گه‌ر دنیا له
پێناو کار و تێکۆشان ئاوه‌دان نه‌کراوه و ته‌نیا له پێناو کار و کرده‌وه‌ی چاکدا
مرۆڤ ده‌توانێت به‌روه ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی دنیا بڕوات.
ئایینی به‌هی، ئایینی خه‌ڵوه‌ت نشینی و ئه‌ژنۆی خه‌م له
باوه‌ش گرتن نییه و بێ ئومێدی و نه‌گه‌تیڤ ڕوانین تێدا ڕێ نییه. داهاتوو،
ڕووداوی ناخۆشی بێگه‌ڕانه‌وه نییه. داهاتوو له نێو ده‌ستانی ئێمه‌دایه. ئه‌گه‌ر
تێ‌بکۆشین ئاوا داهاتوو جوان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بیری لێ نه‌که‌ینه‌وه و سستی بکه‌ین
سه‌رئه‌نجامێکی خراپمان له به‌رانبه‌ر ده‌بێت.
به‌رهه‌م هێنان ، ئاوا کردن و نوێ کردنه‌وه‌ی جیهان به
هاوڕای، هاودڵی و پێکه‌وه بوونی مرۆڤه ڕووناک هزره‌کان،پاک گوته و کرده‌وه
چاکه‌کان پێویستی هه‌یه ، به ئایینی به‌هی که ئایینێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه. هه‌ر
تازه به‌هدینێک تێکۆشه‌رێکی چاکه‌خوازه که له “له‌شکه‌ری کاری چاکه”دا
پێویسته جێ خۆی بدۆزێته‌وه و هاو ڕا و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هاوئایینه‌کانی به‌ره‌و
پێش بچێت. که‌وا بوو پێویسته ده‌بێت ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تی زه‌رده‌شتیان له سه‌ر
په‌روه‌رده‌ی زه‌رده‌شت بێته ڕێکخستن.
گوته و کرده‌وه‌ی هه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ک له چاره‌نووسی
هاوئایینه‌کانی کاریگه‌ری ده‌بێت. تاک ، به‌رێ زه‌رده‌شتی بوون به‌رپرسی کرده‌وه‌ی
باش و خراپی خۆیه و خه‌ڵکیش کرده‌وه‌ی چاک و باشی یان هه‌ڵسوکه‌وتی چه‌وت و هه‌ڵه‌ی
که‌سێک زه‌رده‌شتی نه‌بێت له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی زه‌رده‌شتیان نانووسرێت. به‌ڵام
کاتێک که تاک هه‌ڵیبژارد ببێته زه‌رده‌شتی، خودبه‌خود ئه‌ندامێکی ماڵباتی گه‌وره‌ی
زه‌رده‌شتیانه و ئیدی هه‌موو ده‌رکه‌وتی کار و کرده‌وه‌کانی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری
ده‌کاته سه‌ر زه‌رده‌شتیانی دیکه، بۆیه بوون به زه‌رده‌شتی نه ته‌نیا پێویستی
به ” باوه‌ڕی ده‌روونی” و ” هێمای ده‌ره‌کیه” به‌ڵکوو به‌رز
ڕاگرتنی په‌یمانه کۆمی و پارێزگاریانه. بێ گوتن دیاره که پێکه‌وه بوونی کۆمه‌ڵێک
له مرۆڤه‌کان خودبه‌خود پێویستی به هه‌ندێک بناغه، هاوئاهه‌نگی و یاسا هه‌یه.
به بێ ئه‌م بنچینانه، پێکه‌وه نووسانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ره‌و گێره‌شێوێنی
ده‌ڕوات و به‌رانبه‌ر یه‌کیان داده‌نێ.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ” په‌ژراندنی په‌یمانه کۆمیه‌کان
” پێویستیێکی بنه‌مایه. له کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی زه‌رده‌شتیاندا ئه‌م
پێویستیه به شێوازی نه نووسراو هه‌یه و ده‌مێکی درێژه که زه‌رده‌شتیان
تووانیویانه به به‌رز ڕاگرتنی، خۆیان له ناو چوون بپارێزن.
ئێستاکه بزانین کامه کۆڵه‌که ده‌بێت له لایان زه‌رده‌شتیانه‌وه
له‌سه‌ریان ورد بوونه‌وه بکرێت:
• جیای ئایین له سیاسه‌ت
• خۆپاراستن له دژایه‌تی ئایینی
• په‌ژراندنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری کۆمین
جیا بوونی دین له سیاسه‌ت
– ئایینی زه‌رده‌شتی، ئایینی دژایه‌تی و جیاوازی نییه.
ژن و پیاو، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ڕه‌ش وسپی و … ده‌توانن ببنه زه‌رده‌شتی. نه‌ک
ڕه‌نگی پێست، نه ڕه‌گه‌ز و نه پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کان و نه لایه‌نداری
سیاسی که‌سه‌کان هیچکامه‌یان هۆکاری په‌ژراندنی ئه‌م ئایینه نییه.
هه‌ر وه‌ها که کرێکارێک، دوکتۆرێک، ئه‌ندازیارێک،
جۆتیارێک و هید ده‌توانن ببنه زه‌رده‌شتی ڕامیارێکیش ده‌توانێت ببێته زه‌رده‌شتی
و زه‌رده‌شتی بمێنێته‌وه. به‌ڵام رێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر بنیاتی ئایین
ئاوا بووه ناتوانێت جێگایه‌ک بێت بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی باوه‌ڕێکی سیاسی تایبه‌ت یان
شوێنێک بۆ ئه‌ندام گرتنی سیاسی و ڕێکخستنی جیاواز.
بنیاتی ڕیکخراو و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی زه‌رده‌شتیه‌کان،
ئامۆژگاریه‌کانی زه‌رده‌شته و که‌سه‌کان ته‌نیا له ڕووی باوه‌ڕ به دینی زه‌رده‌شته‌وه
له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا یه‌کده‌گرن نه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ساسی گرێدراوی باوه‌ڕه
سیاسیه‌کان.
له‌وه‌به‌ده‌ر، دین و سیاسه‌ت دوو بابه‌تی لێک جیاوازن و
ناتوانرێت ئه‌و دووه پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکرێت. دین به دووای” درووستی- حه‌قیقه‌ت”ه
و سیاسه‌ت به دووای” ڕاستی یان واقیعیه‌ت” و رێکه‌وتنه له‌گه‌ڵیدا.
هه‌م سیاسه‌ت و هه‌م دین بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی
پێیویستن. هیچ کامیان خراپ نین، ئه‌وه‌ی خراپه، تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و دووانه پێکه‌وه.
ـ خۆ به‌دوور گرتن له دژایه‌تیکردنی باوه‌ڕ
هه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ک له باشترین ڕه‌وشی خۆیدا، ڕاست
گۆفتار و ڕاست کردار یان نوێنه‌ری ئایینی زه‌رده‌شتیه، نه دادستانی دینه‌کانیتر،
ئه‌رکی ئێمه تۆندکردن و په‌ره‌پێدانی ئامژۆگاریه‌کانی زه‌رده‌شته نه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
ئایینه‌کانیتر. بێگۆمان ده‌کرێت ئایینی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ ئایینه‌کانیتر به‌راورد
بکرێت به‌ڵام ئه‌م به‌راورد کردنه، به‌راوردی نێوان باوه‌ڕه‌کان که خۆ به‌خۆ
کارێکی توێژینه‌وه‌یی و په‌روه‌رده‌ییه، نه بۆار ڕه‌خساندن بۆ هێرشکردنه سه‌ر
باوه‌ڕییه‌کانیتر. ئه‌و کاره ته‌نیا ده‌توانێت ببێته بنه‌مای کێشه و ئاڵۆزی له
نێوان به‌هدینه‌کان و باوه‌ڕه‌کانیتردا، بۆیه ئه‌گه‌ر دژبه‌رانی باوه‌ڕه‌کان
پێداگری له‌کرده‌وه و گۆفتاره‌کانیان بکه‌ن ئه‌و شه‌ڕێکی ئایینی دێته ئاراوه،
که ئه‌نجامه‌که‌ی زه‌ره و زیانه بۆ مرۆڤه‌کان.
ـ قبووڵکردنی ” ئه‌رک”ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری
کۆمین
ئاواتی هه‌ر به‌هدینیه‌ک، باشتر کردنی ژیان خۆی و
هاوبیره‌کانی و په‌ره‌پێدانی ئایینی زه‌رده‌شتیه. سه‌روسامان به‌خشین به کاره‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی زه‌رده‌شتیه‌کان له توانای یه‌ک یان چه‌ند که‌سدا نییه. وا باشتره
که هه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ک به پێی توانسته‌کانی” پسپۆر”ی، به‌شێک له ئه‌رکه
کۆمه‌ڵایتیه‌کان وه‌ئه‌ستۆ بگرێت.
ئێستا، دووای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه، بیر له‌م
پرسیارانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن و وه‌ڵامیان له ناخی خۆتاندا بده‌نه‌وه:
ئاخۆ له ده‌روونی خۆتاندا باوه‌ڕیتان به ئایینی زه‌رده‌شتی
هێناوه؟
ئاخۆ ده‌تانهه‌وێت به پۆشینی به‌روانک ئه‌و ئایینه به
فه‌رمی بناسن؟
ئاخۆ په‌یمانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، جیاوازی دین له
سیاسه‌ت، خۆبه دوورگرتن له دژایه‌تی کردنی باوه‌ڕه‌کانیتر، و کاری هه‌ره‌وهزیتان
لا په‌سه‌نده؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌رێنیه
به‌خێر بێن بۆ ڕیزی باوه‌ڕ مه‌ندانی زه‌رده‌شتی، و ئێستا پێکه‌وه بڵینه‌وه:
به ڕه‌زامه‌ندی ئاهوورامه‌زدا
من، گومانم نییه، له یه‌کتایی ئاهوورامه‌دا و په‌یامبه‌ری
زه‌رده‌شت.
من، ئاینی زه‌رده‌شتی هه‌ڵده‌بژێتم که باشترین ڕێگای
ژیان پیشانم ده‌دات.
ستایشی هزری ڕووناک، وته‌ی باش و کرداری چاک ده‌که‌م.
ستایشی ئاینی زه‌رده‌شتی ده‌که‌م که خوازیاری، سه‌ربه‌ستی
ئاشتی و له‌خۆبوردووییه و له سه‌رجه‌م دینه‌کانی ئێستا و داهاتوو باشتر و
جووانتره.
سپاسگوزاری، ئا‌هوورا مه‌زدا، خواوه‌ندی گیان و هزرم
سۆز ده‌ده‌م له‌سه‌ر ئایینی بێهی و پاکی زه‌رده‌شتی به‌رده‌وام
بم.
جەژن و نه‌ریته‌کانی زەردەشتی
کولتور‌و دین،بیر و باوەڕی هەر گەل و نەتەوەیەك، لەناخ و
ناوەرۆكی جەژن و هۆیەكانی ئەمنەتەوەیە بەروونی دەبینرێت. گومان لەوە دا نییە،
گەورەترین و قووڵترین دیاردەی هەردین وئاینێك كە لە ناخی جه‌ژن و ماتەمینەكانیان
بەزەقی خۆی وەدیار دەخات و بەرجەستەدەبێتەوە یەكێک لە هەرە تایبەتمەندیە
بەنرخەكانی ئەو دینە دەناسرێت.
ته‌مه‌نیزۆربه‌ی ئه‌و جه‌ژنانه، یه‌ک له‌وان،نه‌ورۆز هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌رده‌می پێشزه‌رده‌شت،با بڵێین ته‌مه‌ن و ڕه‌سه‌نایه‌تی جه‌ژن و داب و نه‌ریتی
کورده‌واریبه‌رابه‌ر ته‌مه‌نی نه‌ته‌وه‌ی کورده، ده‌یان و سه‌دان پاشاومیرو فڵان
وفیسار هاتوون و رۆیشتوون به‌ڵام شوناس وهه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌ییمان له قاپۆڕیجه‌ژن
و شادیه‌کانمان هه‌ر به‌رده‌وامه.
لە ئایینی زەردەشتیدا جه‌ژن، پلەوپایەیەكی بەرز وگرینگی
هەیە، شادی و كەیف خۆشی و گەشاوەیی بەپێچەوانەی ئایینەكانی ئیبراهیمی وسامی، نە
تەنیا ناپسند و مەكرووه نازانرێت بەڵكوو لەگەڵ ئەوەیكە ویست و خوازراوەیئاهورامەزدایە
بگرە هۆی خێر و پاداشتی جۆراوجۆرییش به‌دی ده‌کرێت.
له‌ده‌قاوده‌قی ئا‌ڤێستا و مێژووی کۆنی کورد ،ڕۆژگه‌ل و
کات وسات و جه‌ژنگه‌لیزۆر ده‌بینرێت که گشتیان وێڕای تایبه‌تمه‌ندی و کارکه‌ردی
جیا جیا،بۆ شادی و که‌یفخۆشی و وه‌شه‌نی مرۆڤ پێویسته، له هه‌مان کاتیش‌دا له
رۆژگه‌ل و ساڵۆگه‌ڕی خه‌م وماته‌مین و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ده‌رد و په‌ژاره و
دیارده‌ی ناخۆش و نه‌ویست باسێکله ئارادا نی یه، به‌ڵکوو شیوه‌ن ، به‌دیارده‌یه‌کی
ئه‌هریمه‌نی له قه‌ڵه‌م دراوه و کرده‌وه‌یه‌کی ناحه‌ز ونه‌گونجاوه.
له ده‌قی گاتاکانی زه‌رده‌شت له‌که‌تیبه و تاشه‌به‌رده
نووسراوه‌کانی کۆندا ئه‌هورامه‌زدا به‌خودای شادی و به‌رهه‌مهێنه‌ری جه‌ژن ناسراوه
و له خوێندنه‌وه‌ی که‌تیبه‌ی داریوشدابۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌هورامه‌زدا
زاتێکی شادی به‌خشه‌و دا‌و ده‌کات بۆسپاسگوزاری جه‌ژن بگێڕن. بێگومان زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری جه‌ژنه‌کانی کوردیهه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر چاخی زه‌رده‌شتیبوونیان که به
شێوه‌یه‌کی گونجاو هه‌رئێسته‌ش له ئارا دان و ئاڵوگؤڕێکی ڕواڵه‌تیان به سه‌ر دا
هاتووه.
جێی باسە یەكێ لە تایبەتمەندیەكانی هەرەگرینگ و پڕواتای
ئەودیاردەیە كە لە ناو نەتەوەكانی تر وەبەرچاو نایەت ئەوەیە كە،ئەو كاتەی ناوی
رۆژلەگەڵ ناوی مانگ ببنەیەك،ئەو رۆژە وه‌ک جەژن ده‌ژمێردرێت،واتایه‌کی دیكە بۆ هەر
رۆژی مانگ، ناوێكی تایبەتی تەرخان كراوە كە هاوتای ناویمانگەكانە، بۆ وێنە رۆژی
شەشەمی هەر مانگێك بەخوردادرۆژ ناودێر كراوە، كە وایەشەشەمین رۆژ لە مانگی خورداد
كە ناوی خوردادە، دەبن بەیەك و ئەم رۆژه به جەژنتێپه‌ڕده‌کرێت. بەو
پێیە،زەردەشتیەكان لە ماوەی هەر مانگ،جەژنێكیان دەبێت،ئینجا لەماوەی دوازدە مانگ ی
ساڵدا دوازدە جێژن دەگرن و هەرجێژنێكیش تایبه‌تمه‌ندی و ناوی تایبەتبەخۆی پێوەدیارە
و لە سەر بابەت و ته‌ڤگه‌رێکی جیاواز و پێویست دێتەدی، لکێنراو به‌وه‌ش داب و نه‌ریت
و شێوازی چێ‌کردنی تایبه‌تیان بۆ دابین وده‌سته‌به‌رکراوه.
جەژنی سەدە، چوارشەممەسووری، تیرگان، مێهرەگان،
ئابانگاه، نەورۆز،ر ۆژی ژنان و … لەم دەستە جه‌ژنانەن. چووار جەژنی سەرەكی و زۆر
دێرین و بەنرخی زەردەشتیەكاننەورۆز، مێهرەگان، شه‌وی یه‌ڵدا و چوارشەممەسووری
دەناسرێت، كە بەجەژنێكی بەربڵاو و بەردەوام هەرساڵ پیرۆز دەكرێت.
ئارێز ئه‌نده‌ریاری p